ئەو شینە بۆ حسێن نییە، بۆ هەریسەکەیە.
حسێن: مەبەست لە حسێنی کوڕی ئیمامی عەلییە، لە یەکێک لە جەنگەکاندا کوژراوە و شیعەکان هەموو ساڵێک لە ساڵیادی کوشتنەکەیدا شینی بۆ دەکەن. لەناو مەراسیمەکەشدا جۆرێک خۆراک درووستدەکەن، لە گوشت و هەندێک کەرەستەی تر، بە خۆڕایی دەیبەخشنەوە، پێیدەدوترێ (هەریسە) . پەندەکە کاتێک بەکاردێت کە کەسێک بۆ کەسێک سنگ بکوتێت بەڵام لە ڕاستیدا چاوی لە سەروەت و سامانەکەی بێت بۆ مەرامی تایبەتیی وابکات. [1]