ناونیشانی پەڕتووک: پۆول ڕیکۆر و پرسی گێڕانەوە
ناوی نووسەر: #ئارام محەمەد#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: ڕۆسا
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
سەرەتا لە بارەی تێکستەوە دەپرسین . ئایا مەبەستمان لە تێکست ج جۆرە تێکستێکە؟ تێکستی ئەدەبی یان تێکستی نائەدەبی؟ ئایا جیاکردنەوە ئەم دووانە ئاوا ئاسانە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت لانی کەم بپرسین ئەدەب چییە؟ تا لەو ڕێگەییەوە بزانین تێکستی نا ئەدەبی چییە؟ کە یەکێکمان پێناسە کرد، ئەوەی دیکە دەناسرێتەوە. کۆنترین هەڵکۆڵین لەم باسە دەچێتەوە سەر پرس و باسی نێوان (ئەریستۆ) و شیعر، شیعر لێرە وەک نوێنەری ئەدەبیاتە یان بڵێین لە چوارچێوەی تێکستی ئەدەبی ئەژمار دەکرێت. ئەگەر بە دیوێکدا تێکستی ئەدەبی لاساییکردنەوە و گێڕانەوەی ڕووداوێکی واقیعی بێت، بە دیوەکەی دیکەدا گێڕانەوەی هەموو ئەم لایەنانەیە کە گریمانەی ڕوودانیان هەیە. هەر ئەو دیوەیە، کە تێکستی ئەدەبی لە تێکستی نا ئەدەبی جیا دەکاتەوە. [1]