ئەگەر جارێک فێلت لێکردم، خوا بتگرێ، ئەگەر جارێکی تر فێڵت لێکردم، خوا خۆم بگرێت.
لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکاندا گەر کەسێک فێل و تەڵەکە بەرانبەر کەسێکی تر بۆ مەبەستی تایبەتیی خۆی ئەنجامبدات، بە کردەیەکی ناشارستانی و خراپ ئەژماردەکرێت بەڵام گەر لەسەر هەمان ڕێچکە بۆ جاری دووەم هەمان فێڵ لە هەمان کەس بکرێت، تاوانێکی گەوەرە و نازانی و نەشارەزایی کەسەکە دەردەخات کە زووزوو بە داوی ئەم و ئەوەوە دەبێت.[1]