ڕۆژی #04-05-2023#، #لاهور شێخ جەنگی# گەیشتە شاری #هەولێر# و سەردانی هەر یەک لە #سەڵاحەدین بەهادین# و #عەلی باپیر#ی کرد.
لاهور شێخ جەنگی، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکان بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ئەو بۆ ئەوە هاتووەتە هەولێر تا بتوانێت هێزە سیاسییەکان لە یەک بەرەدا کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بە لیستێکی هاوبەش بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک#.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دواکەوتووە و لەو دواکەوتنەش تەنیا هاووڵاتییان زیانیان پێدەگات بۆیە پێویستە بە زووترین کات هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
لاهور شێخ جەنگی لە بەشێکی کۆبوونەکانی لەگەڵ ئەو دوو حیزبە ئیسلامییە باسی لە درووستکردنی بەرەیەکی فراوان کردووە لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی بە هەموویان بتوانن ببن بەهێزی فشار.
لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ هەر یەک لە سەڵاحەددین بەهادین و عەلی باپیر باسی لەو پێشلکارییە ئەمنیانە کردووە کە لە ماوەی ڕابردوو بەرانبەر خۆی و کەسە نزیکەکانی ئەنجامدراون.
لاهور شێخ جەنگی، لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانیدا بۆچونی خۆی لەبەرانبەر کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کردووە و پێی وابووە بەشێکی کێشەکان بەئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر دەبن. [1]