داوا تاڵە.
داوا: داواکاریی شتێک. لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا هەموو کەرەستە و کەلووپەلێک یان پێداویستییەک بۆ هەموو مرۆڤەکان بەردەست نییە، چونکە مرۆڤەکان بۆ دوو چیین دابەشبوون، سەردەست و ژێردەست، مرۆڤە سەردەستەکان لە هەموو شتێک بەهرەمەندن بەڵام ژێردەستەکان بەهرەمەند نیین، پەندەکە واتە: ڕوویەکی ئەوێ داوای شتێک یان پێویستییەک لە کەسێک بکەیت و نەتداتێ، ڕووشکێن ئەبیت.[1]