دەردەدار بە، تا بە دەرمان بگەیت.
دەر: نەخۆشی، دەرمان: چارەسەر. لە کۆمەڵگەدا بەتایبەت لەناو خێزان و بنەماڵەدا هەتا کێشەوگرفت پەیدانەبێت، مرۆڤە داناکان بیر لە ڕێگەچارە ناکەنەوە، یان هەتا ژیان پێشنەکەوێت، مرۆڤ پێداویستی ژیانی زیاد ناکات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە پێویستی ژیان، مرۆڤ بۆ گەلێک دۆزینەوە دەبات. [1]