پسپۆڕێکی خۆراک لە ئەمریکا چوار خۆراک بۆ خەوێکی تەندرووست پێشنیازدەکات و دەڵێت: سەرجەمیان ڕێژەیەکی زۆر لە هۆرمۆنی میلاتۆنین دەردەدەن کە بە هۆرمۆنی خەو ناسراوە.
د.کێڵسی کونیک، پسپۆڕی خۆراک لە ئەمریکا دەڵێت: خۆراکەکانی وەکوو (گوێز، شۆفان، فستق و ماسی سەلەموون) یارمەتیدەرن بۆ خەوێکی تەندرووست و خۆش.
=KTML_Bold=1- گوێز=KTML_End=
د. کێلسی کونیک دەڵێت: (گوێز دەوڵەمەندە بە مادەی میلاتۆنین، مەگنسیۆم و ئۆمێگا-3 کە هاندەرن بۆ باشترکردنی خەو)، هەروەها ئاشکراشی دەکات، گوێز 11% مەگنسیۆمی تێدایە و دەتوانێت کاریگەریی لەسەر خەو درووستبکات.
توێژینەوەیەکی ناوەندی پزشکیی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا پشتڕاستی دەکاتەوە، وەرگرتنی مەگنسیۆمی نێو خۆراک کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر شێوازی خەو دەبێت، بە جۆرێک خەوێکی قووڵ دەبەخشێت و ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین زیاد دەکات.
=KTML_Bold=2- شۆفان=KTML_End=
پسپۆڕەکەی خۆراک لەبارەی شۆفانەوە گوتی، شۆفان دەوڵەمەندە بە مادەی تریپتۆفان، بەهۆیەوە کاریگەریی لەسەر خەوتن دەبێت و خەو باشتر دەکات، هەروەها دەڵێت: کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن، هەروەها پاراستنی تەندرووستیی دڵ لە سوودەکانی شۆفانن.
د. کێلسی ڕوونی دەکاتەوە، مادەی تریپتۆفانی نێو شۆفان هانی جەستە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی میلاتۆنینی زیاتر.
=KTML_Bold=3- فستق=KTML_End=
لەبارەی فستقەوە، پسپۆڕەکەی خۆراک ڕایدەگەیێنێت، سەرەڕای دەوڵەمەندی خۆراکەکە بە ڤیتامین و چەورییە سوودبەخشەکان، دەتوانێت کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر خەویش درووستبکات، بە جۆرێک ئەو چەوری و پڕۆتینەی لە فستقدا هەیە کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری نێو خوێن ناکات، تەنانەت ئەگەر بە شەوانیش بخورێت.
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەریدەخات، بڕی 5 تاوەکوو 10 فستق نزیکەی 20% کاریگەریی لەسەر خەوتن هەیە و خەوێکی ئاسوودە دەبەخشێت، هەروەها پسپۆڕەکەی خۆراک ئاماژە بە هاندانی هەردوو هۆرمۆنی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین دەکات کە لەکاتی خواردنی فستقدا دەردەدرێن.
=KTML_Bold=4- ماسی سەلەموون=KTML_End=
بە گوتەی پسپۆڕەکەی خۆراک، ماسی سەلەموون ڕێژەیەکی زۆر لە چەوریی ئۆمێگا-3 ی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، هەوکردن و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
هەروەها ڕاشیدەگەیێنێت، سەلەموون یەکێکە لەو خۆراکە بەهێزانەی کە دەکرێت کوالێتی خەو باشبکات، بە جۆرێک ئەگەر هەفتانە دوو بۆ سێ جار بخورێت.
د.کێڵسی کونیک پێشنیازدەکات، لە ژەمی ئێواراندا بایەخ بە خواردنی ماسی بدرێت بەتایبەت بۆ منداڵان، چونکە توانای هەڵمژینی مادە خۆراکییەکانی ماسی لە ئێواراندا باشترە.
پسپۆڕەکە ڕێنوێنیی هاووڵاتییان دەکات، دووربن لە خۆراکە خێرا و چەورەکان، هەروەها ڕۆژانە چالاکیی جەستەییان هەبێت.
بە گوێرەی دامەزراوەی خەو لە ئەمریکا، 28%ی هاووڵاتییانی ئەمریکا کێشەی خەوتنیان هەیە، هەروەها دامەزراوەکە ڕایدەگەیێنێت، خواردنی خۆراکی تەندرووست و ڕاهێنانی ڕۆژانە هۆکاری سەرەکیی باشترکردنی خەون. [1]