دەستی دام بە کۆڵە درەوشا.
درەوشا: دەرزییەکی ئەستووری گەورەیە، نووکەکەی زۆر تیژە، چەرمی پێ کون کون دەکرێت بۆ دوورینەوە (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان دوو کەسە، یەکێکیان فێڵ لەوەی تریان دەکات و دەیخەڵەتێنێت، بەکوورتی واتە: دەستی بڕیم یان دەسخەڕۆی کردم. [1]