ڕم جێبکەرەوە، ئینجا بیدزە.
ڕم: دارێکر درێژی قەفقەفی لووسە، ئاسنێکی دەم تیژی بەسەرەوەیە، لە جەنگدا بەکاردەت (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا کەسی هەمەجۆر هەیە کە پەروەردەی نادرووستکراوە، هیچ داهێنانێکی نییە و ژیانی بە کاری دزیکردن بەرێدەکات، شکست لەسەر شکست تۆماری دەکات، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە شتێک بدزێ و بۆی نەشاردرێتەوە.[1]