ڕێ بێ ڕۆشتن، نابڕێ.
لە قۆناغەکانی پێشووی ژیانی کوردەواردا، هاتوچۆ لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر یان بە پێ بووە یان بە وڵاخ، ئەو کەسانەی کە کاری بازرگانیی یان گەشت و گەڕانیان هەبووە، ڕێگە کە چەندیش دوور بووبێت، هەموویان بە پێ یان بە وڵاخ ئەنجامداوە، پەندەکە واتە: دەرمانی ڕێ، ڕۆیشتنە.[1]