بازرگان کە زەرەری کرد، لە کۆنە کاغەزان دەگەڕێت.
کۆنە کاغەز: مەبەستی لەو تیانووسانەیە کە بازرگان کاری سەودا و مامەڵەی تێدا دەنووسێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کاتێک بازرگانێک لە ئیش و کاردا تووشی زیانی گەورە دەبێت و بەشێکی زۆری سامانەکەی لەدەستدەدات، کورد وتەنی دەفتەری قەرز دەکاتەوە و بۆ ئەوەی کۆنە قەرزەکانی وەرگرێتەوە و بەهۆی ئەوەوە کەمێک لە زیانەکەی پڕبکاتەوە. [1]