بێعاریان لەناو جەواڵ دەنا، سەری پەنجەی خۆی دەردەهێنا.
جەواڵ: چنراوێکی گرێ چنە، لە مووی بزن درووستدەکرێت، بۆ کیشەی دانەوێڵە بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) بێعار: کەسێک کە هیچ شتێکی لا نەنگی نییە، مەبەست لە کەسی بێشەرم و ڕووبەردینە، چونکە هیچی بەلاوە گرنگ نییە، بەهەموو جۆرێک بێ ئابڕوویی خۆی دەنوێنێ. پەندەکە واتە: لە هەموو دۆخێکدا ڕووداری خۆی دەنوێنێ. [1]