ناونیشانی بابەت: بە هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#
بەفیڕۆدانی خۆراک پرسێکی بەرچاوە لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێندەی 20%ی هەموو ئەو خۆراکانەی لەو وڵاتە بەرهەم دەهێنرێن بۆ بەفیڕۆدانە. ئەمە گرفتە، جێگەی نیگەرانییە، بە تایبەتی بەو پێیەی ئێراق وڵاتێکە کە ڕێژەی هەژاری بەرزە و خەڵکێکی زۆر لە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانى خۆراکی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان. بەپێی زانیاریەکانی ڕێکخڕاوی FAO ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ساڵانە بەبەهای پتر لە 7.5 ترلیۆن دۆلار خۆراک لە سەرانسەری جیهان فڕێدەدرێت، ئەمەش واتە حەوت هەزار و پێنج سەد ملیار دۆلار.
=KTML_Bold=“هەدەردانى خۆراک لە ئێراق”=KTML_End=
بەفیڕۆدانی خۆراک بابەتێکی بەرچاوە لەم وڵاتەدا. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵی 2019ی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ، ئێراق لە ڕیزبەندی 10 وڵاتی پێشەنگی جیهاندایە لە ڕووی بەفیڕۆدانی خۆراکەوە، هاوکات ئێراق لە پلەی سێیەمى بەفیڕۆدانی خۆراک لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست. لە ڕاپۆرتەکەدا مەزەندە کراوە کە ساڵانە تا 20%ی ئەو خۆراکانەی لە ئێراق بەرهەم دەهێنرێن بەفیڕۆ دەچن و زۆرترین ڕێژەی بەفیڕۆدان لە قۆناغەکانی پرۆسێسکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی تاکەکەسی زنجیرەی دابینکردنی خۆراک ڕوودەدات.
ژمارەی دانیشتووانی ئێراق لە ساڵی 2000دا تەنیا 23.5 ملیۆن کەس بووە، بەڵام لە 2022دا بۆ نزیکەی 41 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت لە ماوەی 22 ساڵدا، ڕێژەی زیادبوونی دانیشتووانی ئێراق لە74٪ بووە. دابینکردنی خۆراکیش چ لە سەرچاوە ناوخۆییەکان بێت یان لە ڕێگەی هاوردەکردنەوە ڕووبەڕووی ئەو بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان بووەتەوە؛ ئەوە سەرباری بچران لە زنجیرەی دابینکردنی خۆراک. هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئێراق بەردەوامن، ڕێکخراوەکانی وەک بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) کاردەکەن بۆ باشترکردنی سیستەمی خۆراک و کەمکردنەوەی پاشەڕۆ.
ئەم هەوڵانە بریتین لە باشترکردنی دامەزراوەکانی هەڵگرتن و پرۆسێسکردن، پێشخستنی شێوازەکانی کشتوکاڵ، هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە تێچووی ئابووری و ژینگەیی پاشماوەی خۆراک. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێراق بە وڵاتێکی کوورتهێنانی خۆراک دادەنرێت، واتە بڕێکی بەرچاو لە دابینکردنی خۆراکی هاوردە دەکات. بەڵام سەرەڕای ئەمەش هێشتا بڕێکی زۆر خۆراک لە وڵاتدا بەفیڕۆ دەچێت.
ئەوهەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئێراقدا دەدرێن، لەوانە هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بەو پرسە و پەرەپێدانی ئامرازەکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی باشتر. سەرەڕای ئەوەش، دەستپێشخەرییەکان هەن بۆ هاندانی تاکەکان و بازرگانەکان بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراکەکانیان، وەک بەرنامەکانی کۆمپۆستکردن و بەرنامەکانی بەخشینی خۆراک بۆ خۆراکی زیادە. بەفیڕۆدانی خۆراک پرسێکی بەرچاوە لە ئێراق، کە ملیۆنان کەس بەدەست نائەمنی خۆراک و دەست نەگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) ساڵانە ئێراق نزیکەی 250 هەزار تۆن خۆراک بەفیڕۆ دەدات، کە یەکسانە بە نزیکەی 20%ی کۆی بەرهەمی خۆراکی وڵاتەکە. ئەم پاشەڕۆیە بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوەیە، لەوانە خراپی دامەزراوەی هەڵگرتن، ژێرخانی گونجاو، و نەبوونی هۆشیاری لەنێو دانیشتووان.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئێراقدا، ناتەواوی شوێنی عەمبارکردنە. توانای هەڵگرتنی وڵات بەس نییە بۆ هەڵگرتنی ئەو بڕە زۆرەی خۆراکی بەرهەم هێنراوە و لە ئەنجامدا تێکچوون و بەفیڕۆدانی لێدەکەوێتەوە. ئەمەش بە تایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکاندا ڕاستە، کە زۆرجار ژێرخانی کەمی هەیە و ناتوانرێت خۆراک بەخێرایی بگوازرێتەوە بۆ ئەوەی لە تێکچوون دوور بکەوێتەوە. فاکتەرێکی دیکە کە بەشدارە لە بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئێراقدا، نەبوونی ژێرخانی گونجاوە بۆ گواستنەوە و دابەشکردن. زۆرێک لە شارەکانى ئێراق خۆراکیان درەنگ بەدەست دەگات ئەمەش وایکردووە گواستنەوەی خۆراک بۆ ئەو کەسانە قوورس بێت کە پێویستیان پێیەتی. ئەمەش دەبێتە هۆی دۆخێک کە خۆراک بەفیڕۆ دەچێت چونکە ناتوانرێت بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش بکرێت کە پێویستیان پێیەتی.
زۆرێک لە ناوچەکانی وڵات بەدەست کەمی کارەباوە دەناڵێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی خۆراک. سەرەڕای ئەوەش، ژێرخانی گواستنەوەی گونجاو دەتوانێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن یان تێکچوونی خۆراک لە کاتی گواستنەوەدا، بەداخەوە بەفیڕۆدانی خۆراک پرسێکی بەرچاوە لە ئێراقدا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێراق لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ نائاساییشی خۆراک و بەدخۆراکیدا کێشەی هەبووە.
کێشەکانی ئاساییشی خۆراک لە ئێراق بەهۆی گرانبوونی نرخی خۆراک و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و زیادبوونی بێکاری و گۆڕینی ناوچە کشتوکاڵییەکان بۆ نیشتەجێبوون هاتۆتە ئاراوە. ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەریی لەسەر دابینکردنی خۆراک هەبووە.
فاکتەرێکی دیکە کە بەشدارە لە بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئێراقدا، خووی کولتوورییە. خەڵکێکی زۆر لە ئێراق خوویان بە ئامادەکردنی بڕێکی زۆر خۆراک گرتووە، تەنانەت ئەگەر هەمووی نەخورێت. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێکی بەرچاو لە خۆراک.
=KTML_Bold=“هەدەردانى خۆراک لە هەرێمى کوردستان”=KTML_End=
لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە زیاتر لە 2 هەزار تەن خۆراک و پاشماوەی خواردنی خەڵک فڕێ دەدرێت. هاوکات پارەیەکی زۆریش لە فڕێدانی زبڵ و خاشاکەکە خەرج دەکرێت. ڕۆژانە لە #هەولێر# 2 هەزار تەن زبڵ و خاشاک فڕێ دەدرێت کە بەشێک لەو زبڵ و خاشاکە خۆراک و ماددەی پلاستیکییە، هەروەها بەپێی نوێترین ڕاپۆرت، نزیکەی 38٪ی خاشاکی ماڵانیش لە هەرێمی کوردستان خۆراکە. مانگانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 110 ملیۆن دۆلار دەدرێتە کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک.
توێژینەوە مەیدانیەکان ئەوەمان پێ دەڵێن: دەرکەوتووە لە سەرووی 50%ی پاشماوە و خاشاک، پاشماوەی خۆراک و خواردنی خەڵکە، ئەگەر 50%ی پاشماوەکان خۆراک بێت، ئەوە مانگانە لە سەرووی 2 هەزار تەن خۆراک لە کوردستان فڕێ دەدرێت، واتا تەنیا مانگانە زیاتر لە 3 ملیار دینار بۆ فڕێدانی خۆراک خەرج دەکرێت. زۆریی پاشماوەکانی خۆراک لە زبڵ و خاشاک دیاردەیەکی خراپ و ترسناکە، لە ڕووی ژینگەیی شتێکی خراپە، لە ڕووی زێدەڕۆیی و بەفیڕۆدانی داراییش ئەوە کارێکی خراپە و دەبێت هاووڵاتییان بەهەدەردانی خۆراک کەمتر بکەنەوە.
بەپێی ئاماری شارەوانیی #سلێمانی#، لە ساڵی 2014دا لە کۆکردنەوەی هەزار و 300 تەن خاشاک، 60%ی پاشماوەی خۆراک بووە، لە ساڵی 2012دا ڕێکخراوی یونسێف و چەند دەزگایەکی تر لێکۆڵینەوەیەکیان ئامادە کردبوو و پێشکەشی وەزارەتی شارەوانییان کردبوو، دەرکەوتووکە 70%ی زبڵی کوردستان بریتی بووە لە پاشماوەی خواردنی خەڵک.
پێوەرەکانی خۆراکی بەفیڕۆدراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە ڕایگەیاندووە کە لەسەدا 17ی ئەو خۆراکانەی کە بۆ خواردن لە فرۆشگا و ماڵ و چێشتخانەکاندا مەبەستن لە سەبەتەی زبڵدا کۆتاییدان دێت، لەسەدا 60ی ئەو خۆراکە بەفیڕۆچووە لە ماڵەکانەوە دێت.
=KTML_Bold=دیارترین هۆکارەکانى بەفیڕۆدانى خۆراک لە هەرێمى کوردستان:-=KTML_End=
- فرۆشتنى سه وزە و میوە بەقەبارەى زۆر (سندوقى تەماته و کیسى خەیار هتد ….) هەندیک جار لەبەر دابەزاندنى کەمێک نرخ کەسەکه دەیکڕێت، بەڵام ناتوانى بەکارى بینى لەماوەى دیارىکراو بەهەدەر دەدرێت و فڕێ دەدرێت.
- زیاد کردنى قەبارەى خۆراکى ئاماده، وەکوو ساندەویچ (لەفه) و خواردنى دەرەوه. کە دەبێته هۆى زۆر خواردن و قەڵەو بوون له هەمان کات هەمووى ناخورێت و فڕێ دەدرێت.
- چێشتخانەکانى بوفیەى کراوه، هۆکارى سەرەکى ئەوەیە پارەى زیاتر لە میوانان وەردەگرن و لەبەرانبەردا لەوانەیە کەسەکه هەوڵى زۆر خواردن بدات یان زۆر هەڵگرێت و یان پێی نەخورێت کە هەم دەبێته هۆى قەڵەوى و زۆر خواردن و هەم بەهەداردانى خۆراک.
- خۆراکى له قوتوو نراو، هەندیک لەخۆراکه لەقوتوو نراوەکان قەبارەیان زیاد دەکرێت بۆ سەرنج ڕاکێشانى بەکاربەر یان پێدانى دوو بەنرخى یەک ( buy one get one free یان (BOGOF) که وا دەکات نەتوانن تەواوى بکەن سەرەڕاى زۆر خواردن بەڵام بەشێکى بەهەدەر دەڕوا.
- ئەم خاڵە زۆر با وە کە بەعادەت ئێمە خواردنى زیاد له پێویست ئاماده دەکەین، بەهەمان شێوە سەرەڕاى زۆر خواردن بەشێکى زۆرى فڕێ ده درێت.
=KTML_Bold=“دەرئەنجام”=KTML_End=
کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و سوودی جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت. بۆ نموونە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکان و کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و کەمکردنەوەی نائاساییشی خۆراک. زۆر ڕێگە هەیە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک، وەک باشترکردنی هەڵگرتنی خۆراک، پلاندانان بۆ ژەمەکان، کڕینی تەنیا ئەو شتانەی کە پێویستن، هەروەها بەخشینی خۆراکی زیادە بۆ ڕێکخراوە خێرخوازیەکان یان بانکەکانی خۆراک.
حکومەتی ئێراق بە هاوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی بەفیڕۆدانی خۆراک دەکات. یەکێک لە ڕێگاکان بریتییە لە باشترکردنی دامەزراوەی هەڵگرتن و ژێرخانی، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی تێکچوون و بەفیڕۆدانی خۆراک. هەروەها حکومەت کار بۆ زیادکردنی هۆشیاری لای دانیشتووان دەکات لە گرنگی کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک و ڕێگاکانی ئەو کارە.
لە کۆتاییدا دەڵێین: بەفیڕۆدانی خۆراک پرسێکی بەرچاوە لە ئێراق هەرێمى کوردستان، و کاریگەریی زۆری لەسەر ئابووری و دانیشتووانی وڵاتەکە هەیە. چارەسەرکردنی ئەم پرسە پێویستی بە هەوڵێکی هاوبەش هەیە لەلایەن حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دانیشتووان.
ئەگەر خۆراکە بەفیرۆدراوەکان لە تەنیشت یەکتر کۆبکرێنەوە حەوت جار بەدەوری زەوی دەسوورێنەوە. لەگەڵ ئەو بەفیڕۆدانی خۆراکە کەچی بەپێی خەملاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە 700 ملیۆن کەس بەدەست برسیەتییەوە دەناڵێنن.
چارە سەرى بریتیه لەزانینى پێویستى خۆت و کڕینى شتەکان بەقەبارەیەک کە پیویستته. پاشان هەڵگرتنى ئەو بەشەى کە دەمێنێتەوه بەشيوەیەکى گونجاو و بەکارهێنانى لەکاتى تر. یان کاتێک خۆراکى زۆر دەکڕى وا باشە لەگەڵ کەسى نزیک پێکەوه بیکڕن و دا بەشى بکەن هەم بەهەدەر نادرێ و هەم بەنرخى کەمتر دەیکڕى. پاشان لەڕووى ئیمیانییەوە زیادە خەرجى و فڕێدانى خۆراک گوناهه. [1]