ژمارەیەکی زۆر سکاڵا لە دژی پەڕڵەمانتاری دەست لەکارکێشاوەی کوردستان تۆمارکراون و دادگای #سلێمانی#، لەسەر ڕەخنەگرتن لە دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بە بڕی 80 ملیۆن دینار قەرەبوکردنەوەی بەسەردا سەپاندووە.
هەر لەسەر کامێرای پۆینت توو پۆینت حەوت سکاڵا، لەسەر #عەلی حەمە ساڵح# تۆمارکراوە، تەنیا لە یەکێکیان سزای 80 ملیۆن دینار بەسەر ئەو پەڕڵەمانتارە سەپێنراوە و لە شەش داواکەی دیکە داوای سەپاندنی سزانی زیندانیکردن بۆ ئەو پەڕڵەمانتارە کراوە.
بەهۆی دژایەتی بۆ دانانی کامێرای تیژڕەوی تاوەکوو ئێستا (7 سکاڵا) لەسەر عەلی حەمە ساڵح تۆمارکراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ”یەکێک لە سکاڵاکان، لە دادگای سلێمانییەو مەدەنییە.. دادگا بە بڕی (80 ملیۆن دینار) سزای عەلی حەمە ساڵحی داوە، بەڵام تا ئێستا شەش دانەی دیکەیان لە بنکەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین و بەکرەجۆ و پیرەمەگرونە”.
لە ناوەرۆکی سکاڵاکان داوای سەپاندنی سزای زیندانیکردن بەسەر عەلی حەمە ساڵح کراوە و بۆ سەرجەم سکاڵاکانیش ئاگاداری بۆ ئەو پەڕڵەمانتارەی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان چووە کە دەبێت لەو بنکەی پۆلیسانە ئامادەبێت. [1]