بەگوێرەی زانیارییە پزیشکییەکانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، هەبوونی هەندێک نەخۆشیی جدیی لە منداڵاندا، کاریگەریی هەیە لەسەر گەشەنەکردنی ئێسقانەکانیان و بەگشتی گەشەنەکردنی باڵای منداڵ. ئەو نەخۆشییانە، کە ئەم کاریگەرییە درووست دەکەن بریتین لە:
- نەخۆشیی گورچیلە لە منداڵاندا.
- نەخۆشیی جەرگ.
- نەخۆشیی شەکرە.
- بەدخۆراکی.
- هەبوونی هەندێک کێشەی جینات لە منداڵدا.
ئەگەر منداڵەکەت تووشبووی هەر یەک لەم نەخۆشییانەیە، پێویستە بە جدیی وەریگری. [1]