تا لەپی دەست ڕەش نەبێ، تامی دەم خۆش نابێ.
خواردنی گوێزی سەوز لەکاتی پێگەشتنیدا، وادەکات کە ڕەنگی توێکڵی گوێزەکە بە دەستەوە بنووسێت و بەری دەست ڕەش بکات، واتە: ئەوەی گوێزی سەوز زۆر بخوات، بەری دەستی ڕەش دەبێت، پاشان تامی گوێز دەکات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەوەی کارنەکات و ماندوونەبێت و ئارەق نەڕژێ، تامی خۆشی ژیان نازانێت.[1]