حەیا تنۆکێکە کە ڕژا ڕژا.
حەیا: ئابڕوو، شەرم (فەرهەنگی وشەنامە) حەیا و حورمەت وەکوو تنۆکێک ئارەق وایە بە ناوچەوانەوە کە تکایە خوار نایەتەوە. واتا: هەرکاتێک مرۆڤ کارێکی بێشەرمی لێقەوما ئارەق دەکەوێتە ناوچەوانی، ئیتر کە ئەو ئارەقە تکا شەم و شکۆی نامێنێ، واتە: ئەوەی کاری بێشەرمی نواند و لێی ئاشکرابوو، وەک خۆی لێنایەتەوە.[1]