=KTML_Bold=بەهۆی پێدانی مۆڵەتی دانانی سیستمی غازەوە سەدان ملیۆن دینار لە خەڵکی سلێمانی وەردەگیرێت=KTML_End=
پەڕڵەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: دوای تەقینەوەکەی ماڵی حاجی مەزهەر، کۆمپانیایەک دانراوە بەناوی (فایناڵ چێک) سەدان ملیۆن دینار لە خەڵکی #سلێمانی# وەردەگرێت.
#عەلی حەمە ساڵح#، پەڕڵەمانتاری خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: نزیکەی (30 کۆمپانیا) مۆڵەتی دانانی سیستمی غاز و چێککردنەوەیان هەیە لە سلێمانی، بە یاسا بەرپرسن لە هەر گرفتێک و سێ مانگ جارێک چێک دەکەنەوە.
عەلی حەمە ساڵح، دەڵێت: دوای تەقینەوەکەی ماڵی حاجی مەزهەر، کۆمپانیایەکیان داناوە بەناوی (فایناڵ چێک) سەدان ملیۆن دینار لە خەڵکی سلێمانی وەردەگرێت.
بە بڕوای عەلی حەمە ساڵح، پارە پەیداکردنەکە بەو شێوەیە دوکانێکت هەیە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت دەچیتە بەرگری شارستانی، ئەوان دەڵێن، دەبێت بچیتە گەشەپێدانی پیشەسازی لە کارگەی جگەرەکە، ئەوانیش دەڵێن، دەبێت نووسراوێکت بۆ بکەین بۆ کۆمپانیای (فایناڵ چێک)، ئەویش (700 هەزار دینارت) لێدەسێنێ، دەڵێت من چێک دەکەم ئەگەر گرفتت هەبێت پێتدەڵێم.
دەشڵێت، ئەگەر ماڵێک سیستمی غاز ( شۆفاش) دابنێ. دەبێت بەناوی سەیرکردن و چێککردنەوە نزیکەی ملیۆنێک دینار بداتە چێککردنەوە، بەنیازن ئەمەی ماڵانیش بکەنە چێکی ساڵانە، لەکاتێکدا ئەو کۆمپانیایانەی سیستمەکە دادەنێن، خۆیان بە مۆڵەتەکەیان بەرپرسن لە دانان و چێککردنەوە دەکەن، بەرپرسیاریەتی یاساییان لە ئەستۆیە و ئەمەی تەنیا لە سلێمانی هەیە پارە کۆکردنەوەیە.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ئەو کەسەی دەستکاری سیستمی ماڵی حاجی مەزهەری کرد، لەم کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوانە نەبوون.
ڕۆژی #17-11-2022#، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ماڵی حاجی مەزهەر بەهۆی تەقینەوەی غازەوە خاپور بوو، بەو هۆیەوە 15 کەسی خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا.
دواتریش لە شارەکانی #دهۆک# و #هەولێر# و چەند شوێنێکی دیکەی هەرێمی کوردستان چەند ڕووداوێکی تەقینەوەی غاز ڕوویاندا، دوای ئەو ڕووداوانە چەند ڕێکارێک بۆ دانانی سیستمی غاز لە هەرێمی کوردستان دانرا. [1]