زۆر جار باسی گرنگیی نانی بەیانی کراوە و زیانەکانی گرنگینەدان بە خواردنی نانی بەیانی خراونەتە ڕوو.
لەم بابەتەدا چەند ڕاستییەکی نەبیستراو سەبارەت بە گرنگیی نانی بەیانی باس دەکەین. بۆچی نانی بەیانی لە ڕووی تەندرووستییەوە گرنگە؟ چونکە:
- نانی بەیانی لە قەڵەوییت دەپارێزێ.
- شەکری خوێنت کۆنتڕۆڵ دەکات.
- بەدرێژایی ڕۆژ وزەت زۆر دەکات.
- کاریگەریی هەیە لەسەر تەرکیزی زیاترت.
- پارێزراوت دەکات لە دڵەڕاوکێ.
- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
پزیشکان دەیسەلمێنن، ئەو کەسانەی گرنگی بە خواردنی نانی بەیانی دەدەن، بەراورد بە کەسانی دیکە تەندرووستترن.
لە کۆتاییدا ئەو منداڵانەی کە لە تەمەنی گەشەسەندنن، پێویستە زیاتر گرنگی بە خواردنی نانی بەیانی بدەن، چونکە کاریگەریی هەیە لەسەر باڵا و گەشەکردنیان. [1]