#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #17-08-2023# پێشوازی کرد لە ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی بەریتانیا لە #هەرێمی کوردستان#.
لەو دیدارەدا بافڵ تاڵەبانی وتویەتی:
هەموومان لە هەرێم یەک چارەنووسی هاوبەشمان هەیە.
پێویستە هەمووان مامەڵەیەکی درووست و بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.
پێویستە داهاتووی هەرێم و ژیانی خەڵکەکەی نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەتەکان.
یەکێتی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات و دەیەوێت بەزووترین کات هەموو هێزەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانیی دادپەروەرانەدا ڕێکبخرێنەوە.
بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێم و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکەکەمان کاری لەپێشینەمانە، هەوڵەکانیشمان لەو پێناوەدا بەردەوام دەبێت. [1]