پزیشکەکان هەمیشە پێشنیازی ئەوە دەکەن خواردنی تەندرووست بخورێت بۆ ئەوەی لە کێشەی تەندرووستی بەدووربین، وە پەیوەندییەکی پتەو هەیە لەنێوان کێشەکانی قژ و خواردن، کە هەندێک جۆری خۆراک زیانیان هەیە بۆ قژ و دەبنە هۆی هەڵوەرینی، ماڵپەڕی pantene خراپترین جۆری خۆراکەکانی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. چەرەسات=KTML_End=
لە ڕاستیدا چەرەسات دەوڵەمەندە بە پرۆتین و سوودی زۆرە، بەڵام هەندێک کەس هەستیارییان پێی هەیە، کە ئەمەش هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژیان.
=KTML_Bold=2. خواردنەوە گازییەکان=KTML_End=
دەوڵەمەندن بە شەکر، ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، هۆکارن بۆ ڕووتانەوەی قژ.
=KTML_Bold=3. کاربۆهیدرات=KTML_End=
دوو جۆر کاربۆهیدرات هەیە، یەکەمیان سادەیە کە لە بەرهەمە شیرییەکان، شەکر، هەنگوین و میوەدا هەیە، دووەمیان جۆری ئاڵۆزە کە لە نان، برنج و پاستا هەیە و زیانی هەیە بۆ پێستی سەر و قژ.
=KTML_Bold=4. ئەو ماسیانەی جیوەیان تێدایە=KTML_End=
هەندێک جۆری ماسی هەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لە جیوەی تێدایە، تەنانەت کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕێژەی زینک درووست دەکەن لە جەستەدا و سیستمی بەرگری جەستە لاواز دەکەن.
=KTML_Bold=5. خواردنی خێرا=KTML_End=
وەکو بەرگر، پیتزا یان هەر جۆرێکی دیکەی خواردنی خێرا، ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری و خوێی تێدایە، هۆکارن بۆ کەچەڵی لە پیاواندا. [1]