یارییەکانی جەولەی یەکەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی پلە یەک دەستی پێ کردوو لە یەکەم یاری خۆیدا، تازەپێگەیشتوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی ڕومادی.
کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #12-08-2023# و لە شاری ئەنبار و لەسەر یاریگەی مینا، هەردوو تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی ڕومادی و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز، دواجار، تازەپێگەیشتووە پێشمەرگەکانی سلێمانی توانیان تەپڵی یەکەم سەرکەوتن لێبدەن لەدەرەوەی یاریگەی خۆیاندا.
ئەمە و لەو یارییەدا هەردوو یاریزان، (هەمەوەند یاسین و سەرباز ڕەحمان) بە ئاسیستی سامی سەعید و مستەفا عودەی گۆڵەکانی پێشمەرگەکانی شاری ڕۆشنبیرانیان تۆمار کردوو بەو ئەنجامەش پێشمەرگەی سلێمانی یەکەم سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کە هاوشاندی سەرجەم تیمەکانیانە بۆ بەشداری لە یارییەکانیان لە خولەکانی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوان، بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیپەکەمان بە کەشێکی گەرم و لە دوایی ماندوبوونێکی زۆر کە زیاتر لە 600 کیلۆمەترمان بڕی خۆش بەختانە توانیمان ڕیمۆنتادا بکەین دوایی ئەوەی تیپی خاوەن یاریگە بە گۆڵێک پێشکەوتن و دواتر و یاریزانانی ئێمە خۆیان ڕێک خستەوە و توانیان زۆرترین هێرشە پێچەوانەکان ئەنجام بدەن و بە دوو گۆڵی یەک لە دوای یەک مێژوویەکی دیکەی سەرکەوتنیان بۆ یانەکەیان نووسییەوە، ئەو سەرپەرشتیارە ماندونەناسە وتیشی، جێگەی شانازییە ئەو تازەپێگەیشتووە خوێن گەرمانە لە کەشێکی تاقەتپڕوکێنی گەرمدا ئەو دەست کەوتەیان لە پایتەختی گڕوتینی هاوین بەدەست هێنا و ئەو ئەنجامەش زیاتر ئێمەی کارگێڕی یانە هان دەدات کە پاڵپشتیان بین و بمانەوێت بە ئامانجەکانمان بگەین لە داهاتوویەکی نزیکدا.
دواجار وسام محەمەد وتی، سەرجەم تیمەکانی یانەی پێشمەرگە لە ئاستی لاوان کە لە ئێستادا 2023 لە دوو خول بەشدارن و تازەەپێگەیشتوان ئاستی ناوازە و پێشکەوتوو یان پێوە دیارە و ستایش و دەست خۆشی لە تیمی ڕاهێنەرانیان دەکەین.
[1]