گاور بەتەمای سەفەراڵی بێ، کەر پشتە ڕیشە و جەواڵ خاڵی بێ.
گاور: مەبەست کەسی بێدەسەڵاتە، سەفەراڵی: ناوی کەسایەتییەکی قەرزکوێرە، پێشوان دەڵین: گاورێک قەرزی لای سەفەراڵی دەبێت، ئەوەندەی هاتوچۆی کردووە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکەی، کەرەکەی ناوکەڕێژبووە و هیچ دەست نەکەوتووەتەوە. بۆ کەسێکی قەرزکوێر دەوترێت کە چەندە بچیتەسەری و داوای قەرزی لێبکەیتەوە، کەڵکی نەبێت و نەتداتەوە. [1]