ناونیشانی بابەت: وتاریی حیزبی
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
سەرکرایەیی سیاسی کورد ، بۆ مانەوەریان لە دەسەڵات ، وتاریی نە تەوەیی یان کردووە ، بە قوربانی وتاریی حیزبی.
لە بەر هەڵەی مەزاجییانە و هەڕەشەو بڕیاری نالۆجیکانەی پڕ لە هەڵچونیان ، یاریان بە سۆزو عاتیفەی هاوڵاتیان کردووە ، ئەم نیشتیمانەکەیان کردووە بەشەڕگە ، بە بەردەوامی کوردی تیا کۆمەڵکوژ دەکرێت .
لە 1987-1988 ، نەخشەی جینۆسایدی کورد بە بڕیاری سەدام و بەفەرماندەی عەلی حەسەن مەجید لە ماوەی حەوت مانگ ، لە 8قۆناغی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجه و نا وچە جیا جیاکان جێ بەجێ کرا .
سەدام ئەوەندە لە خۆی بایی بوو ، دوای جینۆسایدی کوردو کۆتایی جەنگی ئێران ، کوێتی داگیر کرد ، جارێکی تر عێراق و کوردستانیان کرد بەشەڕگە ، هەموو چەکێکی تەکنەلۆژیای نوێ یان لە کوردستان و عێراق و ئێران و کوێت و کەنداودا تاقی کردەوە.
وڵاتە یەکگرتووەکان ، هەموو ئەو وێنە و بەڵگە نامانەی جینۆسایدی کوردیان ، بۆ پرۆسەی ئازادی عیراق خستە ڕوو، کە لە لایەن کۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وە ، نیشانی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵی نێودەوڵەتی درا :
- کە سەدام حسین له1987-ەوە چەکی کۆکوژی قەدەغەکراوی ، نێو دەوڵەتی بەرامبەر بە کورد بەکار هێناوە ، ئەمجار بڕیاریان دا :
بەهەموو توانا سەربازییەکانیانەوە ، ئەوچەکە کۆکوژیانە لە ناو ببەن.
زۆر بەی ئه و چەکە کۆکوژانە لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریکاو یەکێتی سۆڤیەتەوە بە سەدام دەفرۆشرا ، لە کەنداوی عەقبەی ئەردەن و میسرو کوێت و کەنداوەوە ، بە نهێنی دەگەیشتنە عێراق .
لەشەڕی قەڵاچۆکرنی کورد لە کوردستان وجەنگی دژ بە ئێران بەکاردەهێنران، بە پێی ڕاپۆرتێکی ئیستیخباراتی عە سکەری عێراق ، سەدام پێش پرۆسەی ئازادی عێراق ، ڕێژەیەکی زۆری ئه و چەکانەی ڕەوانەی دەرەوەکردبوو ، بەشێکی تریشی لە ناو برد.
بۆ ئەوەی هەوڵەکانی وڵاتانی هاوپەیمان و ئەمەریکا ، لە بەردەم میدیای دەرەوە تێک بشکێنێت .بۆ ئەوەی والە دنیا بگەیەنێت سەدام خاوەنی چەکی کۆ کوژی نی یە، هەرچەندە هەمووچەکەکان تەفرو تونا کرد .
بەڵام دوای ئەوەی 3 ساڵ بەسەر ئەنفالی کورد و کیمیا بارانی هەلەبجەدا تێ پەڕی بوو، ئەوەی مایەی تێڕامانە بۆ وڵاتانی هاوپەیمان و ئەمەریکا
بەرامبەر بە جینۆسایدی کورد لە کوردستانی باشور هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو ؟
لە ئاستی ئه و تراژیدیا گەورەدا کە لە وڵاتەکانی خۆیان و وڵاتانی ناتۆوە چەکەکانیان بە بەسەدام فرۆشتبوو، ، لەمیدیاکانی خۆیانەوە تراژیدیاکان نیشان درا .
بەڵام کە عێراق کوێتی داگیر کرد ، ئەمجا وێنه و بەڵگەنامەکانی چەکە کۆکژەکانی سەدام .بۆ جینۆسایدی کورد یان خرانە ڕوو وبڕیاریان دا چەکە کۆکوژەکانی سەدام لە ناو ببەن .
ئەمە ئه و پرسیارە بێ وەڵامەیە ؟ بێ ئەوەی بە وردی لێی بکۆڵنەوە ، بێ ئەوە ی توێژینەوە له و هەموو هەڵە مێژویانەی ستراتیجی دبلۆماسی کورد بکەن.
سەرکردەکان هەمیشە شانازیان بەوە کردووە کە سێبەری داگیرکەرانی نیشتمان بوون ، ئەو خیانەتانەیان ، بە هەڵویستی نەتەوەیی و نیشتمانی وئەرکی خۆیان زانیووە.
ستراتیجی بەرژەوەندی داگیرکەرانیان ، دژبە گەلەکەی خۆیان ، لە دەیان سیناریۆی جا جیاجیا دا بەکار هێناوە .
مەقاشی داگیرکەران بوون ، بۆ تێک شکان و کۆمەڵکوژی گەلەکەیان ،
جوگرافیای ئەم نیشتیمانەیان ، کردووە شەڕگەی داگیرکەران و مرۆڤی کوردی تیا کۆمەڵکوژ کراوە .
بۆ ئەوەی خۆیان و کوڕاو کوڕ و بنەماڵەکانیان ، بۆ هەتا هەتایە ، لە سایەی سێبەری داگیرکەران . لە سەر کورسی دەسەڵا ت، بە کۆیلایەتی بمێننەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری نەکردووە=KTML_End=