Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
  528,280
  106,933
  19,853
  100,231
Video
  1,468
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
تاریق مەندەلاوی: هەزاران گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی بەعس هەڵنەدراونەتەوە
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تاریق مەندەلاوی: هەزاران گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی بەعس هەڵنەدراونەتەوە
Kilm şınasiye

تاریق مەندەلاوی: هەزاران گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی بەعس هەڵنەدراونەتەوە
Kilm şınasiye

نالین حەسەن

بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداودا، باس لە ژمارەی شەهیدان لە ئێراق، ژمارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بریندار و پەککەوتەکانی قوربانی دەستی شەڕ و تیرۆر دەکات.

تاریق مەندەلاوی کە خۆیشی کوردی فەیلییە، ژمارەی شەهیدانی کوردی فەیلی لە دەزگاکەی باس دەکات و، دەڵێت زیاتر لە 16 هەزار و 350 شەهیدی کوردی فەیلی هەن و یەک لەسەر سێی شەهیدانی تاوانەکانی بەعس، کوردانی فەیلین.

سەبارەت بە هاوئاهەنگیی دەزگاکە لەگەڵ دەزگای شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، تاریق مەندەلاوی دەڵێت هەندێک ناکۆکی سیاسی هەبوون کە بوونە هۆکاری ئەوەی دانووستاندنی نێوان هەردوو دەزگاکە ڕاوەستن و بە ڕاستی دەبێ ئەمە چالاک بکرێت و بۆ هەموو ئێراقییەکان هەمان شایستەی دارایی هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان.''

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: ژمارەی کەسوکاری شەهید و زیندانیانی سیاسی کە لە دەزگای شەهید لای ئێوە تۆمار کراون و مووچەیان هەیە، چەندە؟

تاریق مەندەلاوی: بە ناوی خوای گەورە، سوپاس بۆ ئێوە و سوپاس بۆ کەنالی ڕووداو بۆ ئەم دەرفەتە تا بتوانین لەبارەی پرسی شەهیدان قسە بکەین. سێ جۆری شەهید لە لای ئێمە هەن، کە لە دەزگەی شەهیدان تۆمار کراون، ئەوەش بە گوێرەی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2016. ئەوەی یەکەم، شەهیدانی تاوانەکانی حیزبی بەعسن، کە ژمارەیان زیاترە لە 60 هەزار شەهید و بەپێی داتا و بڕیارەکانی کۆمیتەی پێداچوونەوەی دەزگای شەهیدانەوە تۆمار کراون. ئەمە جۆری یەکەمە. ئەوەی دووەم، شەهیدانی فەتوان، ئەوانەی خۆبەخش بوون، واتە شەهیدەکانی حەشدی شەعبی کە ژمارەی شەهیدانی تۆمارکراو لەلای ئەوان 10 هەزار و 131 شەهیدە. ئەمە بێجگە لە 29 هەزار بریندار کە بە پێی داتاکانی دەستەی حەشی شەعبی تۆمارکراون و ئەو ژمارانە لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەی حەشدی شەعبییەوە پشتڕاست کراونەتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە هەیە بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی قوربانییانی ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕ و هەڵە سەربازییەکان و ڕووداوە تیرۆریستییەکان، کە سێ جۆری شەهیدان لەخۆدەگرێت، شەهیدانی وەزارەتی ناوخۆ، کە ژمارەیان زیاتر 29 هەزار شەهیدە، شەهیدەکانی وەزارەتی بەرگری کە ژمارەیان 23 هەزار شەهیدە، هەروەها بریندارەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ. هەروەها شەهیدی فەرمانبەریش هەن، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر دامودەزگەی دەوڵەتدا شەهید بوونە و، ژمارەیان زیاترە لە 76 هەزار شەهید، هەروەها ژمارەیەک برینداریش هەن. جۆرێکی دیکەی شەهید هەیە بە ناوی شەهیدانی کەسەبە، کە داتای ئەوانە لەلایەن کۆمیتەکانەوە تۆمار دەکرێن و لە تەواوی ئێراقدا زیاتر لە 22 کۆمیتە هەن، دادوەرێک سەرۆکایەتی ئەم کۆمیتانە دەکات و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانیش تێدان، وەکوو وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی داد و نوێنەری دەزگەی شەهیدان، هەروەها نوێنەری پارێزگا و نوێنەری وەزارەتی تەندرووستی. کۆمیتە لاوەکییەکان بە بڕیاری بەڕێوەبەر لەلایەن دەزگەی شەهیدان پێکدەهێنرێن. دواتر کۆمیتەکانی قەرەبووکردنەوە کە لە هەموو ئێراقدا هەن، لەگەڵ دەزگەی شەهیدان دۆسیەی ئەوانە پەسەند دەکەن و داتاکانی تایبەتیان تۆمار دەکەن، دواتریش ماف و شایستەکانیان دەدەن، ئەوەش بەپێی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009.

ڕووداو: مووچەی مانگانەی هەر کەسوکارێکی شەهیدی دەستی تیرۆر چەندە؟ مووچەی هەموویان وەک یەکە، یان جیاوازە؟

تاریق مەندەلاوی: یاسای ژمارەی 2ی ساڵی 2016 کە دوو جۆر شەهید لەخۆدەگرێت، شەهیدانی تاوانەکانی حیزبی بەعس، شەهیدانی حەشدی شەعبی، هەروەها یاسای ژمارەی 20ی ساڵی 2009 و هەمووارکردنەکەی بە ژمارەی 57ی ساڵی 2015، هەموو مافی خانەنشینی بۆ هەموو شەهیدانی ئێراق وەکوو یەک لێهات. سێ بەرانبەری ئاستی هەرە کەمی مووچەی خانەنشینییە، کە دەکاتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دیناری ئێراقی و دەدرێتە بنەماڵەی شەهیدان و لەسەر میراتگرەکان بە یەکسانی دابەش دەکرێت.

ڕووداو: ژمارەی بەندکراوانی سیاسی چەندە و مووچەیان چەندە؟

تاریق مەندەلاوی: بەڵێ، هەموو خێزانێکی شەهیدانی ئێراق هەموو مانگێک مووچەی خۆیان وەردەگرن. ئەو شەهیدانەی لە لای دەزگای شەهیدان ناویان تۆمار کرابێت. دەزگای شەهیدانی ئێراق ساڵی 2006 دامەزراوە، ئەوەش بەپێی مادەی 104ی دەستووری ئێراق، کە سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانە و یەکەم یاساکەشی یاسای ژمارەی سێی ساڵی 2006 بوو، کە دواتر بە یاسای ژمارەی دووی ساڵی 2016 هەڵوەشێندرا و، بەرفراوان کرا و ئێستا زیاترین ژمارەی شەهیدان لەخۆدەگرێت. وەکوو شەهیدانی 63 و شەهیدانی فەتوا کە لەسەر داوای مەرجەعەوە چوونە نێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی، هەروەها شەهیدانی قوربانیی ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕ و هەڵە سەربازییەکان و ڕووداوە تیرۆریستییەکان کە پێشتر سەر بە ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە بوون. ئەمڕۆ لە دەزگەی شەهیدان، ناوی هەموو شەهیدان هەن، بێجگە لە شەهیدانی هەرێمی کوردستان، شەهیدانی هەر سێ پارێزگا، پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی. براکانمان لە هەرێمی کوردستان، یاسایەکی تایبەتیی خۆیان هەیە کە یاسای وەزارەتی شەهید و ئەنفالکراوانە.

ڕووداو: جگە لە مووچەی مانگانە چ ئیمتیازاتێکی دیکەیان هەیە وەک سولفە و شتی دیکە؟

تاریق مەندەلاوی: دەزگایەکی تایبەتیی زیندانییە سیاسییەکان هەیە، کە یەکێکە لە دامەزراوەکانی دادپەروەری گواستراوە. ئەم دەزگەیە بەپێی مادەی 132ی دەستووری ئێراق دامەزراوە کە بەپێی ئەو مادەیە، دەوڵەت پابەندە بە بەخێوکردنی کەسوکاری شەهیدان، زیندانییە سیاسییەکان و زیانمەندانی کارەکانی دەسەڵاتی پێشووی ئێراق و ژمارەیەکی زۆری یاسایان دەرکردووە، بەتایبەتیی یاساکانی دادپەروەری گواستراو وەکوو یاسای دەزگای شەهیدان، یاسای دەزگای زیندانییە سیاسییەکان و یاسای ئەژمارکردنی دوورخراوانی سیاسی، هەروەها یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2010 ، قەرەبووکردنەوەی زیانمەندان، یاسای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و یاسای ژمارە 24ی ساڵی 2005 و یاسای ژمارەی 9ی ساڵی 2005ی تایبەت بەو کەسانەی گۆیچکەیان بڕاوەتەوە و هەموو ئەو تاوانانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدراون. بەپێی دەستووری ئێراق، مادەی 132، دەوڵەت پابەندە بە قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەکانی شەهید و برینداران، هەروەها یاسای ژمارەی 20ی ساڵی 2009. ئەم هەموو یاسایانە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی هەموو ئێراقییەکانە بەبێ جیاوازی. ساڵی 2017 لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدی و لە ساڵی 2018دا، ئێمە دانووستاندنمان هەبوو لەگەڵ براکانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەوەی یەک دەزگا هەبێت و یاساکەشی لە هەموو ئێراق جێبەجی بکرێت، چونکە بەپێی مادەی 14ی دەستووی ئێراق، ئێراقییەکان لە ماف و ئەرکدا یەکسانن.

ڕووداو: بۆ ئەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ کوردستان هەیە؟

تاریق مەندەلاوی: نەخێر، ئەوەی ڕاستی بێت، هەندێک ناکۆکی سیاسی هەبوون کە بوونە هۆکاری ئەوەی دانووستاندنی نێوان هەردوو دەزگاکە ڕاوەستن و بە ڕاستی دەبێ ئەمە چالاک بکرێت و بۆ هەموو ئێراقییەکان هەمان شایستەی دارایی هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان، چونکە لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی دیکتاتۆریدا تووشی زۆر ئازار و نەهامەتی بوون، بەتایبەتیش براکانمان لە هەرێمی کوردستان تووشی ئازار و زیانێکی زۆر بوون، تووشی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و چەند شاری دیکە بوون، براکانمان لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆمەڵکوژی بوون، کە بەپێی بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتی تاوانەکان، ئەوە تاوانە، بۆیە ئێمە داوا دەکەین مافی یەکسان بۆ هەموو ئێراقییەکان هەبێت.

دەزگەی شەهیدان ئەو خێوەتەیە، کە هەموو ئێراقییەکان لەخۆدەگرێت، عەرەبی سوننە، شیعە لە باشوور و ناوەڕاست، هەروەها لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین، لەوانەش کوردانی فەیلی کە ئێستا لە دەزگەی شەهیدان و لە لای حکومەتی ئێراق تۆمارکراون، هەروەها ئێزدی، سائیبە، تورکمان و کریستیان و هەموو ئێراقییەک لەژێر خێوەتی دەزگەی شەهیدان تۆمار کراون، بێجگە لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و پێویستە لە پرسی شەهیداندا زیاتر هاوئاهەنگ بێت و دەبێ هەڵوێستێکی یەکگرتووی سیاسی هەبێت لەسەر پرسی خوێن، چونکە هەموو شەهیدان خوێنی خۆیان لەپێناو ئێراق و پیرۆزییەکانیدا بەخت کردووە و پێویستە لە ماف و ئەرکەکاندا یەکسانی هەبێت.

لە دەستووری ئێراقدا باسی کوردانی فەیلی و شەهیدانی بارزان و باسی ئەنفالەکان و شەهیدەکانی ئەهوار و قوربانیدانی گۆزی دلێم لە ئەنبار کراوە و هەموویان شەهیدی ئێراقن و پێویستە لە ماف و ئەرکدا یەکسان بن، ئێمە داوای ئەو شتە دەکەین.

ڕووداو: ژمارەی قوربانییانی کوردی فەیلی لای ئێوە چەندە؟ هەموویان مووچەیان هەیە؟

تاریق مەندەلاوی: بەڵێ، من خۆم سەرۆکی کۆمیتەی شەهیدانی کوردانی فەیلیم لە دەزگای شەهیدان و بەپێی ئامارەکانی لای ئێمە، تا ئێستا زیاتر لە 16 هەزار و 350 شەهیدی کوردانی فەیلی هەن، کە لە دەزگای شەهیدان تۆمارکراون و نزیکەی یەک لەسەر سێی شەهیدانی تاوانەکانی حیزبی بەعس، لە کوردانی فەیلین و ماف و ئیمتیازاتیان هەیە و دەدرێتە میراتگر و کەسوکاریان.

ڕووداو: ماف و ئیمتیازاتەکانیان چین؟

تاریق مەندەلاوی: وتم بەپێی ئەو داتایەی لەلای ئێمە هەیە، 16 هەزار و 350 شەهید هەن، کە بنەماڵەی هەر هەموویان مووچەی خانەنشینی وەردەگرن. هەندێک ماڵبات هەن هەموویان بوونەتە قوربانی و هیچ میراتگرێکیان نەماوە و لە داتاکانیاندا تۆمارنەکراون. سەرۆکوەزیرانی ئێراق، محەمەد شیاع سوودانی کە خۆی کوڕە شەهیدە، زۆر هاوکارە لەگەڵ دەزگای شەهیدان و دەزگای دادپەروەریی گواستراو، تەنانەت لەگەڵ دەزگای زیندانییە سیاسییەکان، بۆیە دەرفەتێکی زێڕین هەیە بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان، ئەوەش بۆ دامەزراندنی دەزگەیەک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کە دەسەڵاتی هەبێت و ماف و ئیمتیازەکان بدرێن، هەروەها لەوانەیە یاساکەش هەموار بکرێتەوە، لەبەرئەوەی خوێنی ئێراقییەکان بەنرخە و لە ڕێگەی ئەو خوێنەوە کابووسی سەر ئێراقییەکان لا درا، کە ئەوەش ڕژێمی پێشووی دیکتاتۆری بوو و بەو خوێنە زۆربەی ناوچەکانی ئێراق ئازاد کران.

ڕووداو: هاوئاهەنگیتان لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانی کوردستان هەیە؟

تاریق مەندەلاوی: بەڵێ، بۆ درووستکردنی کۆمیتە لاوەکییەکان، من وەکوو سەرۆکی دەزگای شەهیدان سەردانی هەرێمی کوردستانم کرد و لەگەڵ وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوومەوە، هەروەها بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کۆبوونەوە ئامادە بوو و کۆنگرەیەکمان کرد، ئەوەش بە مەبەستی درووستکردنی کۆمیتە لاوەکییەکان بەپێی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009 و یاسای هەموارکراوی ژمارە 57ی ساڵی 2015 و پێویستە سێ کۆمیتە لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێن لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، وەکوو تەواوی پارێزگاکانی دیکەی ئێراق بۆ ئەوەی یاسای ژمارەی 20ی ساڵی 2011 ئەوانیش لەخۆ بگرێت، نە تەنیا ئەمە، هەروەها بۆ ئەو کەسانەی لە شار و گوندە ئێراقییەکان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا شەهید بوونە، بۆ ئەوەی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009 ئەوانیش لەخۆ بگرێت، بەڵام دیسان هەڵوێستێکی سیاسی هەبوو کە نەیهێشت کۆمیتە لاوەکییەکان دابمەزرێن، سەڕەرای ئەوەی یاسا بەڕوونی دەڵێت: کۆمیتە لاوەکییەکان لە هەموو ئێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی مادەی شەشی یاساکە پێکبهێنرێن.

ڕووداو: ژمارەی گۆڕە کۆمەڵەکانی سەردەمی سەدام چەندن؟

تاریق مەندەلاوی: ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ تاوەکوو ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدراونەتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی سەر بە دەزگەی شەهیدانە و پێشتر سەربە وەزارەتی مافی مرۆڤ بوو، بەڵام دوای ئەوەی وەزارەتی مافی مرۆڤ نەما، ئیتر خرایە سەر دەزگەی شەهیدان و ئێستا خەریکی هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵە. زیاتر لە 250 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە لە ناوچە جیاوازەکانی ئێراق، لە نەجەف، کەربەلا، بابل، هەروەها لە سەربازگەی مەحموودییە و لە ئەنبار و دەوروبەری بەغدا، هەروەها لە جەزیرەی سەماوە. دوایین جار گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە زیاتر لە 197 ڕووفاتی ژن و منداڵی تێدا بوو و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، بەتایبەتیی خەڵکی کەلار و چەمچەماڵ بوون. ئەو گۆڕە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە هەڵدرابووەوە و لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی ڕووفاتەکان ناسران و تیمی هاوبەش هەبوو بۆ ناسینەوەی ناسنامەی تەرمەکان و ڕادەستکردنیان بە کەسوکارییان. هەروەها گۆڕی بەکۆمەڵی دوای ڕووخانی ڕژێم هەبوون، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کۆشکەکانی سەرۆکایەتی و سپایکەر کە زیاتر لە 17 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراون و، 1350 ڕووفاتیان تێدا بوو، بەتایبەت ئەوانی تازە ببوونە سەرباز کە چووبوونە ڕیزی سوپا و سەربە وەزارەتی بەرگری بوون، هەروەها زیاتر لە 512 ڕووفات لە گوندی کۆچۆ.

ڕووداو: بەمدواییە چەند گۆڕێکی سەردەمی داعش دۆزراونەوە ئەوانە ژمارەیان چەند دەبن؟

تاریق مەندەلاوی: سەردەمی داعش زیاتر لە 512 ڕووفات تەنیا لە گوندی کۆچۆ (دۆزرانەوە) . هەروەها لە پارێزگای نەینەوا لە ناوچەی جیاواز کە دوایین گۆڕ هەڵدرایەوە، گۆڕی زیندانیانی بادۆش بوو کە بەهۆی ناسنامەیان کۆمەڵکوژ کران. بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە کارەکانی گەڕان و هەڵدرانەوەی گۆڕەکان بەردەوامە. بەمدواییە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، سەرۆکی دەزگای شەهیدان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێراق کۆبووەوە، ئەوەش بۆ گەڕان و هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی سەردەمی ڕژێمی پێشوو کە هێشتا هەزاران گۆڕ هەن، هەڵنەدراونەتەوە، لەوانەش ئەو گۆڕانەی گەنجە کوردەکانی فەیلی تێدا کۆمەڵکوژ کراون.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 03-10-2023
: 1
Tarix & rida
Publication date: 03-10-2023 (1 Ser)
Kategorîya Naverokê: No specified T4 263
Kategorîya Naverokê: Mafî mirov
Partî: Partiya Baas
Publication Type: Born-digital
Xoserı : Êraq
Technical Metadata
: 88%
88%
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
Zazakî World

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
  528,280
  106,933
  19,853
  100,231
Video
  1,468
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
Zazakî World
Folders
Çap - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kilm şınasiye - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kilm şınasiye - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Xoserı - Swêd Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kilm şınasiye - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Cureya belgeyê - Açarnayiş Kilm şınasiye - Bajar - Amed Kıtebxane - Bajar - Stembol

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| | CSS3 | HTML5

|