هەرچی لە ماڵی ئاغا بێت، ئاغا نییە، ئەوەی سمێڵی سوور بێت، هەمزاغا نییە.
ئاغا: نازناوێکە دەخرێتە پێش ناوی پیاوێک کە دەسەڵاتی بەسەر گوندێک یان زیاتر هەبێت. هەمزاغا: مەبەست لە هەمزاغای مەسرەفە، کە دەکاتە باپیری پیرەمێردی شاعیر، پیاوێکی سمێڵ سوور بووە، بۆ کەسێکی نەزان بەکاردێت کە کەسایەتی و پێگەی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان لەیەک جیانەکاتەوە. [1]