ئەوی نەکا بە قسەی لەخۆ گەورەتران، دوو گوێی پێوەدێ وەکی کەر و بزنان.
کەر لە تێڕوانینی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتیدا بە ئاژەڵێکی بێگوێی نەزان تەماشادەکرێت، لە پەندەکەدا چووێنراوە بەو مرۆڤانەی کە گوێڕایەڵی کەسی لەخۆیان گەورەتر نابن، بۆ کەسێک بەکاردیت کە ئامۆژگاریی کەسی لەخۆی گەورەتر وەرنەگرێت، هەمیشە لە بژاردنی زیانی خۆیدا بێت.[1]