بە با و بارانێ، ئاشی وی هەر دەگەڕێ.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بە ئاو دەگەڕێت، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، ئاش لێرەدا مەبەست لە چەرخی ژیانە، کە هەر ڕۆژەی بە بارێکدا دەگەڕێت، کەسی بەرژەوەند پەرست، هەمیشە لەسەرەوەیە. بۆ ناکەسێک بەکاردێت لە هەموو دۆخێکدا هەر لەسەرەوە بێت و تووشی زیان نەبێت. [1]