بە قنجی قنجی دێ، بە گردی گردی دەڕوا.
قنج: شتی ڕێک و ڕەپ و قیت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، گرد: کۆکراوە یان کۆمەڵکراو. کورد دەڵێت ماڵ بە میوانەوە خۆشە، هەندێک میوان هەیە زووزوو دێت، هەیە درەنگ درەنگ دێت. بۆ میوانێک بەکاردێت کە درەنگ درەنگ بێت، لەگەڵ ئەوەدا کەم دابنیشێت و زوو بڕوات، خاوەنماڵ سوێی لێی نەشکێت. [1]