بە یەکان تەنگە، بە دووان لەنگە.
هەندێک کار و کردەوەی مرۆڤ هەیە ناقۆڵا و ناجۆرە، چونکە بنەماکەی هەڵوەشاو و خراپە، بەهیچ وەستایەک نایەتەبار. واتە: ئەو کارانەی کە لەسەرەتاوە، بەخراپی بناغەکەی دەچەسپێنرێت، دواتر ڕێک و ڕاست ناکرێتەوە. بۆ کارێک بەکاردێت کە بە دوو سەر پێکنەیەت.[1]