سات و سەودا
عاشقی ڕووی دڵبەری بێگەردی وەک مینایە دڵ
دای لە دەس هەرچی کە بووی بەو سات و بەم سەودایە دڵ
عەقڵ و فکر و بیروڕای تێکڕا لەقیس چوو ئەوکەڕەت
ماوە ئەو بێچارە، ئەو دێوانە، بێ سەرمایە دڵ
وا مەزانە پارچەگۆشتێکی ڕەشی بێ کارەیە
زۆر بەشان و شەوکەت و جوان و سەروسیمایە دڵ
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]