زمانی دڵ
موددێکە نووکی خامە لە وەسفی جەماڵی دڵ
دەدوێ، بەڵام زمانی لەتە، بێ ویساڵی دڵ
ئەو ڕۆییوە، کەچی منیش هەڵبەستی بۆ دەڵێم
قاسید! هەڵێ هەتا دەگەیە دەرکی ماڵی دڵ
نامێکی ڕێکی خامە بدە دەستی دڵ، بڵێ
دەیگوت چلۆنە داخۆ برا ماڵ و حاڵی دڵ؟!
عەرزت دەکا: زەمانە سیاکاری خۆش دەوێ
بۆیە لە مل منی بەگوناهە وەباڵی دڵ
ئەی ئافەرین قەڵەم! بە زمانی شڕ و لەتیش
تاریف دەکەی لە دڵ، بە زمانی زوڵاڵی دڵ
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]