جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لەبارەی هەوڵەکانی هەندێک لایەنی عەرەبی و تورکمانیی لە #کەرکووک# بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ئێراق دوابخرێت، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، ئەوانەی هەوڵ دەدەن هەڵبژاردن لە کەرکووک نەکرێت، ترسیان لە هەڵبژاردن هەیە.
لەم بارەیەوە، #شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لە کاتی کردنەوەی بارەگای لقی سێی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە کەرکووک ڕایگەیاند، هەموو کەسێک دەتوانێت لەناو پارتی کار بکات و هاتوین لێرە پێکەوەژیان پتە و بکەین و ئەو ناعەدالەتیی و بێسەروبەرییەی کە هەیە لە کەرکووک لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی پاکەوە کۆتایی پێ بهێنرێ و لە ڕێگەی نوێنەرانی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەو دۆخە سەپێنراوە کۆتایی پێ بێت.
لەبارەی هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق، ئەوەی خستەڕوو، ئەو پڕۆژەیاسایەی کە دەرچووە لە پەڕڵەمان کە دواتر دەیانووت دژی کوردە کە لە ڕاستیدا دژی کورد نییە، ئەوەی کە هەیە کاتی خۆی پارێزگای کەرکووک بە هەڵە بە وەزارەتی بارزرگانی ئێراقی ڕاگەیاندووە کە بە ئەنقەست ئەوە کراوە و داوا دەکات بۆ سنووری ئێستای کەرکووک چەند فۆرمی خۆراک هەیە کە ئەوەش قبووڵکراو نییە و بە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان وتوە بۆ ئەو هەڵبژاردنە بۆ کەرکووک دەبێت پشت بە بەڵگەنامەکانی ساڵی 1957 ببەسترێت و ئەوانەی کە هەوڵ دەدەن هەڵبژاردن لە کەرکووک نەکرێت، ترسیان لە هەڵبژاردن هەیە. [1]