ناو: یاسین
ناوی باوک: محەمەد عەبدولقادر موراد
ساڵی لەدایکبوون:1969
ڕۆژی شەهیدبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گردەنازێ# ی سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #بانی شار# ی سەربە سەیدسادق
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1969 لە گوندی گردەنازێی دەشتی شارەزوور لە دایکبووە، گوندنشین بووە، سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.
لە ساڵی 1985 بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی (عومەر غەمگین)ی بەرپرسی ڕێکخراوی #خورماڵ# ی سەربە لێژنە ناوچەی #هەڵەبجە# ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە هەمانکاتدا عومەر غەمگین بەرپرسی مەفرەزەی پارتیزانی هێزی #سوورێن# بووە.
بەشداری شەڕی #ئەحمەد ئاوا#، شەڕی #دەربەندیخان# ، شەڕی چیای #گوڵان#، چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی #شارەزوور# کردووە.
لە ساڵی 1987 یاسین و حەوت هاوسەنگەری هێرشیان کردووە بۆ گرتنەوەی بارەگایەکی سەربازی ڕژێمی بەعس لە گوندی بانی شاری سەربە دەشتی شارەزوور، چواردەوری بارەگا سەربازیەکەیان گرتووە و کە نزیک بوونەتەوە کەوتوونەتە کێڵگەی مینی چێندراو، لە ئەنجامدا یاسین و هاوسەنگەرانی شەهید بوون. دواتر لە ڕێگەی چەند هاوسەنگەرێکییانەوە جەستەکانیان گوازراوەتەوە دەربەندی #دزڵی# خاکی ئێران و لەوێ بەخاک سپێردراون. [1]