ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دوا دیداریدا لە #بەغدا#، لەگەڵ بەڕێز شێخ جەمال ئەلزارى، ئەمیندارى گشتیى پڕۆژەى نیشتمانیى ئێراقى، دەربارەى دۆخى وڵات هاوڕا بوون کە دەبێت بە هەموو شێوەیەک ڕەچاوى بەرژەوەندیى باڵاى نیشتمانى بکرێت، هەروەها داکۆکییان لە سەقامگیریى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و تەبایى و هاریکاریى پێکهاتەکانى کردەوە.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پاراستنى ئاساییش و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و پشتگیرى لە هەوڵەکانى چارەسەرکردنى کێشەکانى لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق و مسۆگەرکردنى ماف و شایستەکانى، کرایەوە. [1]