بەڕێز #فازڵ میرانی#، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، بە یاوەریی بەڕێز زەعیم عەلی و، بەڕێز مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و، بەڕێز سەگڤان ھاڵو، بەرپرسی کارگێڕی و دارایی، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بن لە ڕەوشی تەندرووستیی پێشمەرگەی قارەمان و کەسایەتیی تێکۆشەر، کاک قادر قادر، ئەندامی سەرکردایەتی، کە هەردەم لەنێو خەڵکی کوردستان و هەڤاڵانی پارتیماندا جێی ڕێزە، سەردانی کرد و هیوای خواست هەرچی زووە باری تەندرووستیی بەڕێزیان بەرەو باشتر بچێت. [1]