Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 521,958
 105,580
 19,661
 98,470
Video 1,420
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
ئەنادۆڵ و کوردستان
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هه‌ینی قادر

هه‌ینی قادر
هەینی قادر
#ئەنادۆڵ# لە بنچینەدا وشەیەکی یۆنانییە بە مانای ڕۆژهەڵات دێت، یاخود ئەو لایەی ڕۆژی لێ هەڵدێت، بە چەند شێوازێک دەنووسرێت و دەگوترێت (ئەنادولو Anadolu) ئەناقۆڵیا، ئەناتۆلیا، ئەناتۆڵی، ئەنادۆڵ، (ئەنازۆڵ (الاناضول) بە زمانی عەرەبی) هەمووشیان ناوێکە بۆ بەشێک لە تورکیای ئێستا کاتی خۆی یۆنانییەکان بەموستەعمەراتەکانی کەناراوی ئاسیای بچووکیان گوتووە ئەنادۆڵ، لە سەردەمی ئیمپڕاتۆری بێزەنتی تەنیا بە ناوچەکانی ڕۆژاوا و بەشێک لە ناوەڕاستی ئاسیای بچووک (تورکیای ئێستا) گوتراوە ئەنادۆڵ (anadol) ، واتە خاکی کوردستانی نەگرتووەتەوە، ئەمەش بە پێی ئەو دابەشکارییە ئیدارییە بووە کە ئیمپراتۆری بێزەنتی لە دەوڵەتەکەیدا پەیڕەوی کردووە لە سەرەتای فتوحاتی عوسمانییەکان ناوی ئەنادۆڵ تەنیا بە بەشی ڕۆژاوای ئاسیای بچوک گوتراوە، بەڵام لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەمی زایینی بە دیاری کراوی لە سەردەمی تەنزیمات (ڕێکخستنەوەی کاروباری وڵات و دابەشکردنەوەی کارگێڕی لە دەوڵەتی عوسمانی) ئەم ناوە ئەنادۆڵ گشتگیرتر بووە و سنووری فرەوانتر بووە ، هەر وەکوو لە ڕوونکردنەوەکەی وەرگێڕی پەرتووکەکە س. موستراس (المعجم الجغرافی للامبراطوریة العثمانیة) دا هاتووە کاتێ‌ کە پێناسەی ئەنادۆڵ دەکات دەڵێت: ( ئەناتۆلی یان ئەنازۆڵ (الاناضول) نیمچە دوورگەیەکی لاکێشەییە سنوورەکەی لە باکوور دەریای ڕەشە، لە ڕۆژاوا دەریای ئیجەیە، لە باشوورەوە دەریای ناوەڕاستە، لە ڕۆژهەڵات چیاکانی ئەرمینیایە، درێژییەکەی لە ڕۆژاواوە بەرەو و ڕۆهەڵات نزیکەی 1000 کیلۆمەتر دەبێت، وە لەنێوان باکوور و باشووریشەوە ماوەکەی 450 کیلۆمەتر تاکوو 650 کیلۆمەتر دەبێت، دەکەوێتە سەر هێڵی پانی36 و 43، بەمەش دەکەوێتە سەر هەمان هێل لەگەڵ ئەندەلووس و سەقلیە، لە شێوەی تەختاییەکی مەیلانە بە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژاوا بە زنجیرە چیای بەرز دەورە دراوە، هەتا بەم دواییەی سەردەمی عوسمانی لەلایەن جوگرافی ناسانی عەرەب و تورک بە ئەنادۆڵ دەگوترا وڵاتی ڕۆم (بلاد الروم) .
بنچینەی ئەم ناوە دەگەڕێتەوە بۆ زمانى یۆنانى لە دەوڵەتى بێزەنتى بۆ دابەشکارى یەکە کارگێڕیەکان بەکارهاتووە ، ئەم زاراوەیە بە کارهێنانی فرەوانتر و گشتگیرتربوو لە سەردەمى فتوحاتی دەوڵەتى عوسمانی. بە زمانی تورکیش پێی دەڵێن ئەنازولو، سەرەتا ئەم ناوە تەنیا بەبەشی ڕۆژاوای تورکیا دەگوترا ، لە ڕاستیدا کاتی خۆی کە ئەم ناوچانە لەلایەن تورکەوە خراونەتە سەر ئەنادۆڵ ئامانجی خۆی هەبووە ئەویش ڕەشکردنەوەی ناوی کورد و کوردستان بووە وە نەهێشتنی جوگرافیایەک بوو بە ناوی کوردستان، ئەم سیاسەتەی تورک بەڕوونی و بە ئاشکرا لە سەردەمی مستەفا کەمال ئەتاتورک زیاتر دەرکەوت و پەرەی پێدرا، چونکە لەو کاتەدا ڕۆژاواش پشتگیری لەسیاسەتی ئەتاتورک و دەوڵەتی نوێ‌ ی تورکیا دەکرد دوای ئەوەی بەرژەوەندییەکانى ڕۆژاوا لەگەڵ تورکیا مسۆگەر و دەستەبەر بوو.
سەرەتا زاراوەی ئەنادۆڵ تەنیا بۆ بەشی ڕۆژاوای تورکیا بەکاردەهات، بەڵام لەکاتی دووبارە دابەشکردنەوەی ویلایەتەکانى دەوڵەتى عوسمانى لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم کە بە سەردەمی تەنزیمات ناسراوە، ناوی ئەنادۆل تەنیا ناوێکى جوگرافی بووە بۆ ئەم نیمچە دوورگەیەى کە لەکەناراوەکانی ڕۆژاواوە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە هێڵی تەڕابزۆن و ئەرزنجان و برجق و ئەسکەندەروونە، کە ئەمڕۆ لای تورکەکان ئەنادۆل جگە لە بەشی ئاسیای تورکیا هەموو ئەم ناوچانەش دەگرێتەوە کە لەڕووی جوگرافیاوە سەر بە بەرزایی یەکانی نێوان هەردوو ڕووبارن واتە ناوچەکانی نێوان دجلە و فوڕات (جزیرە “ئامەد” ئەرمینیا “قارص”) جگە لەدوورگەکانی دەریای ئیجە.
بەمجۆرە دەبینین تورکەکان جوگرافیای ئەم نیمچە دوورگەیان فرەوانتر کردووە و خاکی کوردستان و ئەرمەنستانیشیان خسووەتە سەر، ئەمڕۆ بەناوی ئەنادۆلی ڕۆژهەڵات ناوی دەهێنن لە بڕی ناوى کوردستان و ئەرمەنستان، کە کورد و ئەرمەن لەم ناوچەیەدا دراوسێن و بە یەکەوە مێژوویەکی کۆنی هاوبەشیان هەیە کە زۆر کۆنترە لەو مێژووە هاوبەشەى هەردوولا کە لەگەڵ تورک هەیانە.
گومانی تێدا نییە کوردستان لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی هەر بە پێی سەرچاوە مێژووییەکانی خۆیان ناوچەیەکی جیاواز و جوگرافیایەکی جیاواز بووە، هۆز و میر و بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کورد خاوەنی جۆرێک لە سەربەخۆیی بووینە لەسەر نیشتمانى خۆیان، هەر بۆیە ناوهێنانی کورد و کوردستان لە سەردەمەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئاسایی بووە، بگرە یەکێک لە ویلایەتەکانی (ئەیالەت) دەوڵەتی عوسمانی لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەسەر خاکی کوردستان بە ناوی کوردستان بووە، هەر وەکوو س.موستراس قونسوڵی ڕووس لە ئەزمیر لە پەرتووکە مێژووییەکەی دا (المعجم الجغرافی للامبراطوریة العثمانیة) باسی ڕێکخستنەوە و دابەشکردنی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی کردووە لە سەدەی نۆزدەیەم تێیدا ئاماژە بە ویلایەتەکانی بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانی دەکات کە چۆن ویلایەتێک بە ناوی کوردستان هەبووە و ئەم لیوایانەی گرتبووە خۆ (ماردین -سعرد”سرت”- ئامەد) مەڵبەندنی کارگێڕی ئەم ویلایەتەش شاری ئامەد بووە.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکی تریش ئاماژەیان بە ناوی کوردستان کردووە وەکوو یەکەیەکی ئیداری جوگرافی سەربەخۆ کە لە دابەشکاری ئیداری دەوڵەتی عوسمانی تۆمار کراوە هەروەکوو لەپەرتووکی (الدولة العثمانیة المجهولة) لە دانانی هەردوو نووسەر (د. احمد کوندز و د. سعید اوزتورک) دا هاتووە و جەختیان لە بوونی ویلایەتێک بە ناوی کوردستان کردووەتەوە لەسەر خاکی کوردستان، بە هەمان شێوە بگرە ڕوونتریش لەمە لە دابەشکاریەکی ئیداری دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەی نۆزدەیەم لە پەرتووکێکی جوگرافیدا بە ناوی (الهیئَة البَهێة فی الکُرة اڵارضێة) کە نووسەرەکەی نەناسراوە و تێیدا ئاماژەی بەناوی کوردستان کردووە کە وەک ڕاستییەکی مێژوویی و جوگرافی تۆمار کراوە، هەموو ئەم نووسەرانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە خاکی کوردستان لە دەورانی عوسمانی وەکوو یەکەیەکی جوگرافی سەربەخۆ لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لە ئەنادۆڵ بەڵکوو جیاواز بووە.
لێرەدا چەند دێڕێک بە زمانی عەرەبی لە ناوەرۆکی پەرتووکی (الهیئَة البَهێة فی الکُرة اڵارضێة) دەخەمەڕوو کە زۆر بەجوانی وەسفکردنی تورکیای ئاسیاوی ڕوون کردووەتەوە دەڵێت:
تقسم ترکیا اسیا الی اقسام عدیدة أکبرها اڵاناضول وتسمی أسیا الصغری وأما اڵاقسام الباقیة فهى/
– کردستان الشمالیة : وهی تشمل علی ولایات ارزروم و وان وبتلیس (بدلیس) .
– کردستان الجنوبیة: وهی تشمل علی ولایات خربوط و دیاربکر و موسل (مابین النهرین) و بەغدا و بصرة (وتسمی الولایات اڵاخیرة العراق العربى) {
نووسەر لە دابەشکارییە ئیدارییەکەی ویلایەتەکانی بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانی لە پەرتووکەکەیدا درێژەی پێدەدات، بەڵام من ئەوەندەم لێ گواستۆتەوە کە پەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە (بۆ زانین) .
– پەراوێزەکان:
1- والاس لیون: مذکرات والاس لیون فی العراق 1918-1942 ص 30 هامش ڕقم 1.
2- س. موستراس: المعجم الجغرافی لڵامبراطوریة العثمانیة ص15.
3- س. موستراس: نفس المصدر ص15.
4- س. موستراس: نفس المصدر ص24.
5- د. احمد اق کوندز و د.سعید أوزتورک: الدولة العثمانیة المجهولة ص225.
6- مؤلف مجهول: الهیئَة البَهێة فی الکُرة اڵارضێة ص 47.
– سەرچاوەکان:
1- الاستاذ د. احمد کوندز و والاستاذ د.سعید أوزتورک: الدولة العثمانیة المجهولة، (302 سؤال و جواب توضح حقائق غائبة عن الدولة العثمانیة) . وقف البحوث العثمانیة، استنبول 2008.
2- س. موستراس: المعجم الجغرافی لڵامبراطوریة العثمانیة، ترجمة و تعلیق عصام محمد الشحادات، بیروت 2002 ط1 .
3- والاس لیون: الکورد والعرب والبریطانیون، (مذکرات والاس لیون فی العراق 1918-1944) ، مراجعة و تقدیم: د. فیلد هاوس، ترجمة: عماد جمیل مزوری، دهوک مطبعة سبیریز 2010 ط1 .
4- مؤلف مجهول الهیئَة البَهێة فی الکُرة اڵارضێة، بیروت، المطبعة اڵامیرکانیة عام 1914 .[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | xebat.net 19-10-2023
: 3
Publication date: 19-10-2023 (1 Ser)
Kategorîya Naverokê: Erdnîgarî
Kategorîya Naverokê: No specified T4 263
Kategorîya Naverokê: Tarix
Publication Type: Çawkiraw
Xoserı : Kurdistan
Technical Metadata
: 99%
99%
Attached files - Version
Version
1.0.120 KB 30-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 521,958
 105,580
 19,661
 98,470
Video 1,420
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Bajar - Urfe Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Publication Type - Çawkiraw Kıtebxane - Published more than once - Bəli Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Perwerde Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Zanistî ziwan Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Original Language - Kirdkî - Zazakî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|