ناونیشانی پەرتووک: باشووری کوردستان لە ڕۆژنامە ئەمریکییەکاندا 1991-2005
ناوی نووسەر: #یاسین سەردەشتی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: زانکۆی سلێمانی
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
$پێشەکی نووسەر:$
خوێنەری بەڕێز: ئاشکرایە کە باشووری کوردستان لە ساڵانی 1990کانی سەدەی بیستەم و سەرەتای دەیەی یەکەمی سەدەی بیست و یەک، پێشهات و ڕووداوگەلێکی فرە گرنگ و بایەخداری بەخۆیەوە بینیوە کە زادەی جەنگی کەنداو و گوڕانکارییەکانی دواتر بوون لە ناوچەکەدا. ئەوەی خۆی لەراپەڕینی ئاداری 1991و دواتر کۆڕەوی خەڵکی کوردستان و هەروەها دامەزراندنی حکومەتی هەرێم کوردستان و جەنگی نێوخۆیی نێون پارتی و یەکێتی و هەتا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە سەاڵی 2003و دواتر بنیاتنانەوەی ئێراق دیموکراتی فیدراڵ، دەبینێتەوە. هەموو ئەم ڕووداوە گرنگانە ڕەنگدانەوەیەکی وردی لە ڕۆژنامەوانیی ئەمریکادا هەبووە و بووەتە هەواڵ و بابەتی وتاری چاودێرو ڕاپورتی پەیامنێرەکانیان، ئەوەی کە هەر ئەوکات دەبوو وەربگێڕدرێن یان پوختەی بۆچوونەکانیان بخرێتە بەرچاوی گەلی کورد لە باشووری کوردستان، کەبەداخەوە پێمانوایە بەمەبەست نەکراوە.
دیارە ئەم هەواڵ و بۆچوونانە جگە لەوەی کەرەستەیەکی خاون بۆ ئەنجامدانی هەر توێژینەوەیەکی مێژوویی لەو قۆناغە، هەروەها بەرچاوڕوونیەکیشن بۆ هەر کەسێک بیەوێت سەرنجێکی ڕوونی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەو قۆناغە و هەڵوێستی ئەمریکا و کاریگەرییان لەئاڕاستەی ئەو ڕووداوانە هەبێت. ئێمە بە پێویستمان زانی هەندێک لەو بابەت و وتار و هەواڵانە بخەینە بەرچاوی خوێنەرانی کورد و بە ناوەرۆکی ئەو بابەتابەیان ئاشنابکەین کە سەبارەت بەو ڕووداوانەیە لەو قۆناغەدا لەم ناوچەیە ڕوویانداوە. هیوادارم شوێنی خۆی بگرێت. لەگەڵ ڕێزمدا. [1]