هوشیاری
ئەو کەسەی لەم قەومەدا غایەی هەموو غەمخوارییە
بۆ حەیاتی میللەتی، دەردێکی پیسی سارییە
مردنی چاتر لە ژینە چونکە بوونی نەگبەتە
بایەقوش ئاسا هەموو جووڵانەوەی بەدکارییە
گەر کەسێ عەقڵی هەبێ، نامووس و ویجدانی هەبێ
.....................................................................«1»
چۆن ئەکا حاشا لە ئەسڵ و میللەت و جینسییەتی
مائیلی ئەغیار ئەبێ، فیکری لەگەڵ ئەو جارییە
ئەو کەسانە هیچ و پووچن، وەزن و مەعنایان نییە
باڵ و باڵایان لە بەرگی شەرم و نامووس عارییە
#فایەق بێکەس#
#دیوانی بێکەس# [1]