کچ بە بێ باوک نرخی نییە، باخ بەبێ پەرژین، جوانیی نییە.
پەرژین: بە چەپەر یان دەوەن درووستدەکرێت، بۆ جیاکردنەوەی دوو باخ یان دوو مڵکی کشتوکاڵی جیاواز بەکاردێت، لە خێزاندا باوک بە نەریت و ڕەوشت پەرژین بۆ منداڵاکانی درووستدەکات، بۆ ئەوەی پارێزراوبن و تووشی لەکەی کۆمەڵایەتی نەبن. واتە: باوک هەمیشە پەرژین و پارێزەری ڕەفتار و کرداری منداڵە بەتایبەتیی کچ. [1]