ناونیشانی بابەت: رەشەبای ژەهر
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
کاتژمێر. 11:45 دەقیقەی، پێش نیوەڕۆی 16-03-1988، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق ، گەیشتنە سەرئاسمانی شاری هەڵەبجە .
بە ساروخ و رۆکێت و ناپاڵم ،شاری هەڵەبجە -یان داگرتەوە ، بۆمبەکان بە گەڕەکی سەرادا تەقینەوە، چەند ماڵێک بەرکەوت .
ئه و پۆلە فرۆکە یە ، دەگەیشتنە سەر ئاسمان و رۆکێتەکانیان ، بەسەرشاردا دەباراند ، دوای تاوێکی تر،پۆلێک فرۆکەی تر دەهاتنەوە ، بواریان نەدەدا خەڵک لە ژێر زەمین و پەناو پاسارەکان بێنە دەرەوه .
تا ئێوارە ، شاریان نوقمی هەوری ژەهر کرد ، خەڵکی شار بە پێ و بەئۆتۆمۆبیل روویان دەکردە دەرەوەی شار .
دەنگی تەقینەوەی بۆمبەکانی ئێوارەکەی شار ، وەک دەنگی تەقینەوەی تۆپەکانی تر نەبوو ، ( تەپەی دەهات ).
دوکەڵێکی سپی لە گەڕەکی ( پیر محەمەد ، تووە وشک و خواروی شار) بەره و قوڵایی ئاسمان بەرز دەبووەوە .
دوکەڵەکە بە کپی و چڕی بە سەرشاردا دەنیشتەوە، بۆنی (سیر وسێوی )لێ دەهات .
شار خرۆشا ، خەڵک لە هەموو لایەکەوە ، بە پەشۆکاوییەوە رویان کرده:
(عەنەب ، عەبابەیلێ، بامۆک ).
جەستەی رەش داگەڕاوی ژن و پیاو منداڵ ،لە م لاو ئەولای قەراغ شەقامە کان و لە ناوەڕاستی شەقامەکان وله ناو کۆڵان و لە بەردەرگای ماڵەکان دا ، بەشێوەی جیا جیا کەوتبوون .
لە نێوکەلوپەلی ماڵان و ئوتۆمبلە وەستاوەکان ،دەیان سەدان ،جەستە وشک ببوون
لە رێگای نێوان باوەکۆچەک و بامۆکدا ، جەستەی ئاژەڵ ومەڕو ماڵاتێکی زۆر و مرۆڤ لە شوێنی خۆیان ، وشک. ببوون ،بەلادا هاتبوون .
ناو شاری هەڵەبجه و گەرەک و شەقام و کۆڵانەکانی و دەوروبەری شارو هەموو رێگاکان ، بۆنی ژەهری کیمیایی و مەرگی لێ دەهات .
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ،وەزیری دەرەوەی وڵاتانی دونیا ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ،ئیدانەی رژێمی سەدامیان کرد .
ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی کیمیا بارانی هەڵەبجە دەربڕی .
میدیای جیهان ، کامێراو رۆژنامه و گۆڤارەکانی جیهان ، بە هەموو جۆرەکانی میدیای نووسراوبینراوبیستراو دەیان وتارو ریپۆرتاژ و وێنەی تراژیدیای ، تاوانی رەشەبای ژەهری ، هەڵەبجەیان خستە روو.
بەڵام یەکێتی سۆڤیەت ، ئەندامانی وارشۆ و زۆربەی وڵاتە عەرەبییە ئیسلامییەکان ،بە هیچ جۆرێک ، باسی ئه و تاوانە گەورە ی جینۆسایدەی هەڵەبجەیان نەکرد .
تەنانەت دادگای باڵای تاونبارانی عێراق ، بە پیلان و بەرنامە و نەخشەی تایبەت ، سەدام حسین و تاوانبارەکانی رەشەبای ژەهرو ئئەنفال یان ، بە تاوانی کۆمەڵ کوژی دوجیل لە سێدارەدا .
بۆ ئەوەی سەدام وتاوانبارەبەعسییەکانی عێراق، لە سەر تاوانی ئەنفال وکیمیا بارانی هەڵەبجە وزنجیرە کۆمەڵ کوژییەکانی کورد ، سزای لە سێدارەدان نەیان گرێتەوە.
بۆ کەم کردنەوە و بچوکردنەوەی تاوانی. ر ەشەبای ژەهرو ئەنفالی کورد ، وەک دکۆمینتی. نیودەوڵەتی، بۆ ئەوەی وەک تاوانی جینۆساید لە جیهان نەناسرێت.
سەرچاوە: ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=