ناونیشانی بابەت: رەشەبای ژەهری هەڵەبجە و بێ هەڵوێستی دنیا
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
16-03-1988 فڕۆکە جەنگییەکانی عێیراق , شاری هەڵەبجه و دەوروبەریان نوقمی ژەهری کیمیایی کرد ، هەزارەها کەس لە کۆڵان و شەقام و گەڕەک و رێگاو بانەکان وحەشارگە و ژێر زەمینەکان و قەراغ شاردا خنکان .
ئه و تراژیدیاییە ، لە چاوی کامێرای فۆتۆ و ڤیدۆی ، کەناڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و دنیا خرایە روو.
ئەوەی مایەی تێرامان و پرسیارێکی بێ وەڵامە ، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ، دادگای نێودەوڵەتی ورێکخراوی کۆمەڵگەی نیو دەوڵەتی و مافی مرۆڤ و هەموو ئه و دەوڵەتانەی ، ( هەواڵ وراپۆرتە هەواڵ و ریپۆرتاژی رۆژنامە نوسی )یان لە سەر ژه هر بارانی هەڵەبجە بە کامێرایی فۆتۆ وکامێرای ڤیدیۆ یی خۆیان تۆمار کرد ، هیچ کاردا نەوەیەکیان نە بوو .
کۆمەڵگەی نیو دەوڵەتی ، سەدام یان رووبە رووی فشاری نێو دەوڵەتی نەکردەوە ، هیچ هەڵوێستێکتان ، بەرامبەر بە دەوڵەتی عێراق نەنواند، لە ئاستی سەنگی گەورەی تاوانی جینۆاسیدەکەدا بێ .
بەڵام کە سوپای عێراق پەلاماری کوێتی دا و داگیری کرد ، وڵاتانی هاوپەیمان، بە یەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ، هاتنە سەر هێڵ و ئابڵۆقەی ئابووریان خستە سەر عێراق .
وڵاتانی هاوپەیمان ، بە نەخشه و بەرنامەیەکی زانستی سەربازی نوێ ، سوپای عێراق یان لە کوێت بە جۆرێک تێک شکاند و دەریان پەرڕاند و پەرتەوازەیان کرد:
( ئه و ئەفسەرو سەربازانەی سوپای عێراق ، لە ئەنفال دا ، چەند دڵڕەق و دڕندانە ، ئازاری ژن و پیاو منداڵی کورد یان دەدا ، ئاوا پەلاماری پۆستاڵی سەربازە ئەمەریکییان دەداو ماچیان دەکرد ).
بە پێ ی ئه و هەواڵانەی ، لە کەناڵە جیا جیاکانی جیهان دا بڵاو کراونەوە ،هەموو ئه و رۆژنامە نوس و کامێرامانا نەی کە سەردانی مەیدانی هەڵەبجەیان کردووە ،توشی تێرامان بوون.
هەریەکەیان بە دوای ئاماژەیەکدا دەگەڕان ، بۆ ئەوەی بتوانن ،بە چەند وشەیەک ئه و دیمەنە تراژیدیا سامناکە ی خنکانی بە کۆمەڵی ، خەڵکی ئه و شارە تۆمار بکەن .
ئەوان بە چاوی خۆیان ، جەستە رەش داگەڕاوە ی (ژن و پیاو منداڵ)ی هەڵەبجەیان لە ناوژەهردا ، بتینی و بە چاوی کامیرا و میدیاکانیانەوە ، گەیاندیانە دنیا .
لێرەوە بڕواننە [ تراژیدیای هەڵەبجه و کامێرای رۆژنامە نوسان کە لە کتێبی (رە شەبای ژەهر و ئەنفال ) دا بڵاو کراوەتەوە
+ بەریتانیا :
-ژمارەیەکی زۆری خەڵکی هەڵەبجە کوژراون ،
ئەوانەی ئه و تاوانەیان کردووە عێراقییەکان بوون.
+ئیتالیا:
-ئاسەواری سەر جەستەی قوربانییەکان. ئەوە دەخەنە روو
کە هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە گازی [ئیبریت و سیانور ] کوشتندە گیانیان سپاردوە .
+فەرەنسا :
-ئه و بڕیارەی سەدام حسین ی سەرۆکی عێراق دەریکرد
بۆ بۆردومان کردنی کوردەکان و وڵاتەکەی بە پێی پێوەرەی
مافە نێو دەوڵە تییەکان ، بە تاوانی جەنگ دادەنرێت ،
بەغداد هیچ رێزێکی بۆ رێکەوتنەکانی جنیڤ دانەناوە.
+ ئەڵمانیا :
-لە سەرەتای جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ ،
لە هیچ شوێنێکی دنیادا ئەم شێوە وەحشی گەرییە نەبینراوە ،
چەکی کیمیایی بەکار بهێنرێت لە سەر ئه و بنەمایەی کە رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان ئاشکرایان کردووە ،
هێزەکانی سوپای عێراق بە چەکی کیمیایی
[200] گوندی کوردستان یان خاپور کردووە .
+بەلجیکا :
-ئه و قەسابخانە بە کۆمەڵەی لە لایەن عێراقەوە بە چەکی کیمیایی
لە هەڵەبجە بەرپا کرا ، دووبارە کردنەوەی ئه و پرۆسەیەیە کە نازییەکان
لە ژوورە داخراوەکان دا ئەنجامیان دا ،
ئه و کۆمپانیانەی ئه و ژەهرە کیمیایە بەرهەم هێناوە هەر لە عێراق دا کار دەکەن.
+سویسرا:
-عێراق لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئیدانەکرا ،
لە سەر بەکارهێنانی جەکی کیمیایی ،بەڵام ئەم ئیدانەیە نە بووە
هۆی ئەوەی کە عێراق جارێکی تر ئەم جەکانە بەکار نەهێنێت .
+ هۆڵه ندە :
-عێراق جارێکی تر چەکی کیمیایی[ خەردەل و دەمارو سیاندی] بەرامبەر بە خەڵکی بێ گوناه بەکار هێنا .
سەدام ئەنفال و کیمیا بارانی هەڵەبجەوناوچە جیا جیاکانی، لە میدیای (بیسراو تۆمارو بینراو) دا ، بە جۆرێک ئاڕاستە کرد ، بۆ ئەوەی تاوانە جینۆسایدەکانی کورد ، لە ناوەوەی عێراق و لە سەر ئاستی دنیا ، بکات بە پرۆسەیەکی رەوا،
لە دوای راپەرێن ، ئەم هەموو میدیاو کەناڵە زەبەلاحە ی حیزبەکان و حکومەتی هەرێم ، نەیانتوانی و رەشەبای ژەهری هەڵەبجە و ئەنفال بگەیەنین بە جیهان .
ئه و دۆکیۆمێنتە نێو دەوڵەتییە ،وەک گەورەترین تاوان ، لە سەر ئاستی دنیا ، بە جینۆساید بناسینین.
سەرچاوەی ئەم بابەتە ، کتێبی (رەشەبای ژەهرو ئەنفال )بەرگی یەکەم ، لە لاپەرە ( 88–89). [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=