جۆری وشە: ناو
واتا: سکەڕۆ: مەبەست لە کەسێکی سکبرسییە کە بەردەوام بخوات و تێر نەبێت، خەرجی زۆر بە خاوەنەکەی بکات.
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ماڵسووتاو بە ماڵ ئەبێ، سکەڕۆ بە ماڵ نابێ#
مەبەستی پەندەکە لەوەیە کە ماڵسووتاو: بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەڕووداوێک سامانەکەی لە دەستدابێت. مەبەست لەوەیە کە ماڵسووتاو جۆرێک کەسایەتییە کە دەتوانێت پاشەکەوت بکات و ماڵێکی نوێ بنیات بنێتەوە، بەڵام سکەڕۆ هەموو خەرج دەکات و بەهەدەری دەدات.[1]