مەڵبەندى دیراساتى گشتى یەکێکە لە ئۆرگانە حزبییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و بەپێى ماددەی (56)ی پەیڕەوی ناوخۆی (ى.ن.ک) هاتۆتە کایەوە و دەکرێت سەرەکیترین ئەرک و کار و ئامانجەکانی ئەم مەڵبەندە لە چەند خاڵێکدا کوورت بکەینەوە:
-کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ى.ن.ک) و خەڵکی کوردستان دەکات.
-گرنگی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەدات لەبارەی ئەو کێشە و پرس و بابەت و دیاردە و دۆسیانەی کە پەیوەستن بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەرێمی کوردستانی ئێراق و پارچەکانی دیکەى کوردستان و ئێراق و ناوچەکە.
-سیاسەت و بژاردە و پێشنیار و دیدگاکان دەخاتە بەردەمی (ى.ن.ک).
-کار لەسەر پەرەپێدان و پێشخستنی توانستی کادیرانی دەزگا و ئۆرگانەکانی (ى.ن.ک) دەکات.
-گرنگی بە ئەنجامدانی ڕاپرسى و ڕووپێوی دەدات بۆ دەستنیشانکردنی ڕا و بۆچوونی چین و توێژ و گرووپە کۆمەڵاتییەکان لەبارەی پرس و بابەت و کێشە و دیاردە هەنووکەیى و ڕۆژانەیى و ستراتیجی و ئاییندەییەکانەوە.
-پێشنیارى درووستکردنی ڕای گشتى دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگانی دیکەدا.
-کار دەکات بۆ دۆزینەوەى هەڕەشەکانی سەر (ى.ن.ک) و هەوڵی لابردنیان دەدات. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://cgs.kurdpuk.org/ku/=KTML_Link_External_Between=ماڵپەری مەڵبەندی دیراساتی گشتی=KTML_Link_External_End=