ئاش ئاوی نەمابوو، ئاشەوان دەیوت: ئەمشەو ئەوەندەی لێدەکەم.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، ئاشەوان: مەبەست لەو کەسەیە کە سەروکاری ئاش دەکات. ئاشی ئاوگەر بە ئاو دەگەڕێت، گەر ئاوی لێببڕێت، لە کار دەکەوێت، بۆ کەسێکی بەکاردێت کە بێئاگابێت لەوەی کە بازاڕی کەوتووە و بەخەیاڵی خۆی قازانجی گەورە دەکات. [1]