ئەگەر لۆ تۆ هەبێ، کراس ڕەشێ
لۆ میش هەر دەبێ، ئەنگوچک بەشێ
ئەنگوچک: فەقیانەی کراس (فەرهەنگی خاڵ)، زیاتر بۆ فەقیانەی کراسی کوردیی ژنان بەکاردێت، لۆ: بۆ. دوو کوڕی گەنج بەیەکی دەڵێن، گەر کچێکی جوان ببێت بە خێزانت، ئافرەتێکیش بۆ من هەر پەیدادەبێت، مەبەست لەوەیە گەر لە ژیاندا بەشی باش بۆ تۆ هەبێت، لانی کەم منیش بەشێکی کەم یان شتێکم هەر بەردەکەوێت. [1]