مەمشۆ بە گواوێ، خاسێتی دواییم ناوێ.
گواو: بە ئاوی ناو ئاوەڕۆیەک دەوترێت کە گەڕابێتەوە بۆگەنی کردبێت، بەکەڵکی هیچ شتێکی ژیان نەیەت، بەتایبەتیی خۆشتن. بە کەسێک دەوترێت کە بە ئاشکرا بە خراپە ناوت بەرێت، لە لێقەومانیشدا دەستگیرۆیت بکات، یان کەسێک بەنهێنی هاوکاریت بکات بەڵام با ئاشکرا باست بکات.[1]