نان بدە بە نانەوا، بانیوەی بۆ خۆی ببا.
لە کۆمەڵگەدا هەر کەسێک جۆرێک پیشە دەزانێت و تاقەت و شارەزایی تێدا باڵایە، واتە: گەر ئیش بدرێتە دەست کەسێکی شارەزا و لێهاتوو، خاوەنی تووشی زیان نابێت، مەبەست لەوەیە گەر کار بدرێتە کارساز، مرۆڤ زیانی لێناکات چونکە دەستڕەنگینی لە کاردا ئەنجامی باشی لێ دەکەوێتەوە. [1]