ڕۆژی سێشەممە #28-05-2024# لە سەڵاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە خاتوو جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی لە ئێراق و بۆ ماڵاوایی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ئێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی خاتوو جنین پلاسخارتی کرد و پێزانینی بۆ ئەو ڕۆڵە باشە هەبوو کە لە ماوەی کارکردنی لە ئێراقدا بە مەبەستی یارمەتیدانی سەقامگیریی ئێراق و لەیەک نزیککردنەوەی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان گێڕاویەتی و هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری تازەیدا. [1]