نەبەیانیانی بەهاران، نەنیوەڕانی هاوینان.
وەرزی بەهار لە وڵاتی کوردەواردا کاتی بەیانیانی تەواو ساردە، گەر مرۆڤ بەتەواوی خۆی نەپێچێتەوە سەرمای دەبێت، هەروەها وەرزی هاوینانیش نیوەڕوان تەواو گەرم و تاقەتپڕوکێنە، مەبەست لە دوو کاتی ناپەسەندن، یەکەمیان لەبەر سەرما و دووەمیان لەبەر گەرما. [1]